ئەم ساڵ ساڵی دیکاپریۆ بوو؟

0

دیکاپریۆ خەڵاتی  باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا لە ئاهەنگی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ فیلمی Revenant

“خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ ڵیێۆناردۆ دیکاپریۆ دەبێ…” جۆلیان مۆر شەوی رابردوو بەم شێوەیە خەڵاتەکەی ئاشکرا کرد. ئەکتەری بەناوبانگی  تەمەن ٤١ ساڵ بوو بە خاوەنی سێ خەڵات لە ئاهەنگی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین نواندن لە بواری درامادا.

لیناردۆ لە کۆتاییدا لەو ڕیشە دریژە ڕزگاری بوو کە ڕوخساری داپۆشیبوو لە ماوەی تۆمارکردنی فیلمەکەدا. دیکاپریۆ ئاسودەیی بە ڕوخسارییەوە دیاربوو وهەروەها  دڵخۆشبوو بە  بردنەوەی خەڵاتەکەی و گوتی ” پێش دوو ساڵ خۆمان لە نێو نقومبوونی سروشتدا دۆزییەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و ئەو جوانییانەدا کە سینەما بۆی دەستەبەر کردووین. ئەم فیلمە باس لە مانەوە و سەرکەوتنی مرۆڤ دەکات، بەڵام لە هەموو شت زیاتر ، باس لە متمانە دەکات. هیچ کەسێک نادۆزیتەوە هێندەی دەرهێنەر ئیلیخندرۆ شایستەی ئەم متمانەیە بیت. زۆر سوپاس کە ڕێگای پیدام ببم بە بەشیک لەم کارە. ڕێبەریت، تێڕوانینت، گرنگیدانت بە وردەکارییەکان کە وات کردووە شتەکان وەکو ڕاستی دەربکەون بۆ ئێمە، هەرگیز ئەزموونێکی لەم شێوەیەم ئەنجام نەداوە لە ژیانمدا”.

هەروەها فیلمی  The Revenant خەڵاتی باشترین فیلمی درامی بەدەست هێنا، و فیلمی  The Martian ی  دەرهێنەر ڕیدلی سکۆت خەڵاتی باشترین میوزیکی  و کۆمێدی بەدەست هێنا. هەروەها پێدەچێت هونەرمەند مات دەیمۆن هەڵبژێردرێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار بە تایبەتی پاش ئەوەی دوێنی شەو خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا لە فیلمی کۆمێدیدا.

درامای  Room   سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا لە ئاهەنگەکەدا. لە کاتێکد خەڵاتەکە بۆ فیلمی Revenant   بوو وەک باشترین دراما، بری لارسۆن چەندین خەڵاتی باشترین هونەرمەندی بەدەست هێنا لە درامادا. هەروەها جێنیفەر لاورینس کە بەشێوەیەکی زۆر خێرا سەردەکەوێت خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا.

خەڵاتی باشترین ئەکتەر و  ئەکتەری یاریدەدەردرا بە سلڤستەر ستالۆن و کەیت وێنسلیت لە ڕۆڵی “کرێد” و “ستیڤ جۆبز”.

هەروەها ئەمساڵ هونەرمەندی کۆمیدی بەریتانی ڕیکی جیرفیی گەڕایەوە بۆ پێشکەشکردنی سەر شانۆ و چەندین نوکتەی لەسەر بین فلیک و میل گیپسن و پێکسلێس کرد و ئامادەبوانی هێنایە پێکەنین.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!