ئەوسا و ئێستا، مۆزەخانەی مۆمی بەغداد

0

مۆزەخانەی فۆلکلۆری بەغدای بە شێوەیەکی گشتی زۆربەی ئەو لایەنانەی ژیانی بەغدادییەکانی خستۆتە ڕوو کە لەو کاتەدا لە بەغدا ژیاون. هەموو ئەو شتانە بە وردەکارییەوە پیشان دراون و ڕۆشنایی خراوەتە سەر کەلتور و شێوازی ژیانی ڕۆژانەیان لەو کاتەدا لەڕێگای ئەو پەیکەرانەی کە لە مۆم دروست کراون. مۆزەخانەی بەغداد لە ساڵی ١٩٧٠ دا کراوەتەوە کە دەکاتە نزیکی ڕۆخی ڕوباری دیجلە نزیک قوتابخانەی موستەنسرییە و شەقامی موتەنەبی. بینای مۆزەخانەکەیان لە باڵەخانە کۆنەکانی بەغدادا بنیات ناوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٩سەردەمی عوسمانییەکان. یەکەم جار وەکو چاپخانەیەک بەکارهێنراوە لە سەردەمی حوکمی والی مدحەت پادشا بۆ ویلایەتی بەغداد.

ئەمانەش هەندێک لە وێنەکانی مۆزەخانەی بەغدادن:

 

١ -ئاهەنگی خەنەبەندان: ڕۆژێک پێش ئاهەنگی گواستنەوە، کەسوو کاری بووک هەڵدەستان بە ئامادەکردنی ئاهەنگی خەنەبەندان، لەو ئاهەنگەشدا کەسوو کاری زاوا بەشدارییان دەرد و خەنەیان دەدا لە دەستی بووک.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢-وێرد خوێندن: دەون شێخ و مەلای ناوچەکەیان دەهێنا وبە دەف لێدانەوە قورئانیان دەخوێند و سەلاواتیان دەنارد بۆپێغەمبەر درودی خودای لەسەربێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣- دەستهار:  ژنانی بەغداد لە ماڵەکانی خۆیاندا گەنمیان دەهاڕی و ئامێرێکیان بەکار دەهێنا کە پێک دێت لە دوو بەردی گەورە کە لەسەرەوە کونێکیتێدایە،  وەکلەوێنەکەدا بە باشتر دیارە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤-تەندور: ئەویش بۆ دروستکردنی نانی گەرم بەکاریان دەهێنا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥- ئاهەنگی خەتەنە کردن:  خێزانەکە دەچون بۆلای ئەو کەسەی خەتەنەکەی دەکرد و کوڕەکەیان خەتەنە دەکرد وپاشان ئاهەنگێکی گەورەیان سازدەکرد و هەموو کەسووکار و خەڵکی ئەو شوێنەیان بانگ دەکرد.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦- گەرماو: دایکە بەغدادییەکان بە پرێمز ئاویان گەرم دەکرد، کە بە نەوت ئیشی دەکرد لە نێو گەرماودا دایان دەنا و منداڵەکانیان یەک لە دوای یەک دەشۆرد.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٧-سنوقی ژیان ( سینەمای منداڵان) :مامەی سینەماکە  دەیگێرا بە شەقام و کۆڵانەکانی بەغدادا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٨- پەت پەتێن: یارییەکی کچانەیە ڕابردوەوە تا ئێستا. دەتوانرێت بە چەند ڕیگایەک بکرێت. یان دووان لە کچەکان ئەمسەر و ئەوسەری پەتەکەیان دەگرت و دەیانسوڕاند و کچێکیش خۆی هەڵدەدا بەسەریدا، یان خۆیان پەتەکەیان دەسوڕاند و خۆیان هەڵدەدا بەسەریدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٩- زروخانە: شوێنێکە کە تەنها گەنجەکان و پیاوانی تێدا کۆدەبوەوە بۆ وەرزش کردن و لەش جوانی. کە جۆرەها ئامێری وەرزشی تێدا بەکار دەهات کە لە ئێستادا نییە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

١٠- وێرد خوێندنی ژنان: ژنان کۆدەبوونەوە بۆ سەلاوات لێدان بۆ پێغەمبەر و حسێن و منداڵەکانیان درودی خوایان لێبێت، ئەم کارەش هەر جارێک لە ماڵی یەکێک لە ژنەکاندا ئەنجام دەدرا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!