دیزاینەری عێراقی حسێن عەتار هەیکەلی دەرەوەی ئۆتۆۆمبێلی BMW M2 دروست دەکات

0

دیزاینەری عێراقی حسێن عەتاردیزاینی پەیکەری دەرەوەی ئۆتۆمبێلی  BMW M2  کرد کە بۆ یەکەم جار لە پێشانگای دیترۆیتی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل لە ساڵی ٢٠١٦دا نمایش کرا.  لە ئێستادا دیزاینەری ئۆتۆمبێلە و لەگەڵ کۆمپانیای  BMW   وەکو دیزاینەرێکی کارامە کار دەکات و هەروەها دیزاینی ئۆتۆمبێلیM2 coup ئەوەی کردووە کە لەم دواییانەدا چووە ڕیزی خێزانی  BMW    . حسین عەتاری بە ڕەگەز عێراقی بە دیزاینەرێکی گەنجی لێهاتوو دادەنرێت کەلە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات و لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستی بە وێنە کێشان کردووە بە هۆی کاریگەرییە هونەرییەکانی  باوکییەوە لەسەری و لە وێنەکانیدا پشت بە قەڵەم ڕەساس دەبەستێت، و پاشان لە ڕێگای فۆتۆشۆپەوە وێنەکان بۆیە دەکات.

ئەم دیزاینەرە بەتوانایە توانی هەلی بەشداربوون لە ڕاهێنانەکانی کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی وەربگرێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.  چەند ساڵێکیش کاری بۆ کۆمپانییا جیهانییەکانی ئۆتۆمبێلی ئۆدی و مارسیدس کردووە. حسێن عەتاربەشێکە لە تیمێکی گەورەی گەنجانی بەهرەمەند کە ساڵانە کێبڕکێ دەکەن  بۆ بەدەستهێنانی باشترین دیزایین و ئەمساڵ توانی چانسی بردنەوەی دیزاینیی دەرەوەی ل M2  بەدەست بهێنیت بۆ  2016.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

چاوپێکەوتن لەگەڵ دیزاینەری عێراقی حسێن عەتار

https://www.facebook.com/sportsonalhurra/videos/10152409820604979/

فەیسبووکی دیزاینەری عێراقی حسێن عەتار

https://www.facebook.com/rattala.niessuh

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!