عەقیل خەریف… هونەرمەندی تەشکیلی کە کەرەستەکانی لە پاشماوەن

0

سەلام زەیدان/ یەڵا- بەغداد

عەقیل خەریف، هونەرمەندی تەشکیلی عێراقی جیاواز لە هەموو هونەرمەندەکانیتر، بە شوێن پاشماوەدا دەگەڕێت و وەکو کەرەستەی کارەکانی بەکاری دەهێنێت لە دروستکردنی نیگارەکانیدا لە بەغدادی پایتەخت بۆ سڕینەوەی ئەو وێرانکارییەی بەسەر شارەکەیدا هاتووە لە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەوە بۆ ماوەیەکی دور و درێژە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خەریف لەدایکبووی بەهاری ساڵی ١٩٧٩یە و دەرچوی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانە لە بەغداد، لە ئێستادا مامۆستای ئەندازیاریی شارستانییە لە زانکۆی موستەنسرییە،  چەندین پێشانگای هونەریی لە عێراق و لە دەرەوەی عێراق سازکردووە وبووە بە جێی سەرنجی هەمووان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دەربارەی دروستبوونی بیرۆکەی گۆڕینی پاشماوە بۆ کاری هونەری. خەریف بۆ یەڵا گوتی ” هونەرمەند فەرمانبەرێک نییە کە بۆ شوێنێکی ئاسودە بگەڕێت بەڵکو ئەو ئەزمونی هونەر دەکات، و ستایلی هونەری بەشێکە لە ئارەزو لە پیشاندانی هەر کەیسێک بە شێوەیەکی هونەری، لە ماوەی خوێندنمدا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە مامۆستاکەمەوە فێربووم زانینی هەموو قوتابخانە و لایەنە هونەرییەکان گرنگە بۆ دۆزینەوەی شێوازێکی تایبەی بە خۆم، منیش شێوازێکم هەڵبژارد”، لەسەرئەو بنچێنەیەی ”  عێراق لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ بە ڕوی جیهاندا کرایەوە و لە هەموو لایەکەوە کاڵای نوێ بۆ دەهات، ئەوەش وای لە خەڵک کرد کاڵا کۆنەکانیان لە شەقامەکان فڕێبدەن، هەر بۆیە شەقامەکان بوون بە زبڵدان منیش دەستمکرد بە گۆڕێنی ئەو پاشماوانە بۆ کاری هونەریی”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

خەریف زۆربەی کاتەکانی بە کۆکردنەوەی پاشماوەکان لەسەر زبڵدان بەسەر دەبات بۆ دۆزینەوەی کەرەستەی هونەریی، و گوتی ” زۆربەی کات دەچم بۆ سەر زبڵدانەکان لە ڕۆژەکانی پشوی هەفتەدا، هەروەها  پاش نیوەڕوان کاتێک کە خوێندکاربووم لە قۆناغی کۆتاییدا، بەڵام پاش تەواوکردنی کۆلێژ لە ساڵێ ٢٠١٠ دا وەکو فەرمانبەرێک بەیانیان دەچم بۆ سەر زبڵدانەکان و پاشان دێمەوە بۆ ماڵەوە و دواتر دەڕۆم بۆ دوکانی ئاسنگەریی و دارتاشخانەکان”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە سەرەتادا کەسوو کارەکەی بە شیت ناویان دەبرد کاتێک لەسەر زبڵدانەکان پاشماوەی کۆدەکردەوە، بەڵام پاش سەرکەوتنەکانی بۆچونیان گۆڕا لەسەری، هەروەها گوتی”  لەسەرەتادا کەسانیکی زۆر بێزاریان دەکرد کاتیک لەسەر زبڵدانەکان پاشماوەی کۆدەکردەوە، وژمارەیەکی کەم لە هەوادارانی هونەر پشتگیرییان دەکردم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەردەوام بوو و گوتی” لە پاش تەواوبوونی یەکەم کارم شەرمم لەخۆم دابراند و  هەستم کرد شتێک بنیاد دەنێم کە گرنگ دەبێت بۆ داهاتوو و دەبێت بە ڕوداوێکی گرنگ لە ژیانمدا و ستایش دەکرێم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دەربارەی ئەو سەختییانەی ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە گوتی، ” هیچ سەختییەک نییە بە واتا ڕاستەقینەکەی چونکە قسەی ناشرینی خەڵک وسەختی دۆزینەوەی بابەتی نوێ دەتوانین بڵێین بەربەستێکە هەمیشە بە شوێنمەوەیە چونکە دۆزینەوەی بابەت لە هونەردا ئاڵۆزە و پێویستی بە کرانەوەی مێشک هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت کاری نوێ ئەنجام بدەیت”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئاماژەی بەوە کرد” من زیاتر لە پرۆژەیەکم هەیە کە دەمەوێت کاری لەسەر بکەم وەکو گۆڕینی بەشێ دەرەوەی باڵەخانەی کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موستەنسرییە بۆ شاکارێکی هونەری کە تەنها لە پاشماوەی زبڵدانەکانی بەغداد دروستکرابن  و هەروەها بۆ شوێنی وەستانی پاس دەمەوێت لە پاشماوەی ئۆتۆمبێلە تەقێندراوەکان یان پێکهاتەی تری بەکارهاتوو شتێک دروست بکەم، بەڵام تا ئێستا هیچ بیرۆکەیەکی فراوانم نییە  کار بۆ ئەمە بکات”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دەربارەی ڕای ڕەخنەگران لەسەر کارە هونەرییەکەی، گوتی” نەمزانی کە ڕەخنەگرێکی تەشکیلی لەسەر کارەکەم دەنوسێت هەتا ئێستا سەرباری هەتا ئێستا نەمبیستوە کە ڕەخنەگرێکی تەشکیلی لەسەر کارەکەم بنوسێت، تەنانەت، ڕەنگە پێیان وابێت کە ئەزمونەکەم هێشتا کامڵ نییە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دەربارەی گرنگیدانی حکومەتی عێراقی بە کارەکەی، گوتی ” وڵاتێک کە ڕێزی هاوڵاتیان و کێشەو گرفتەکانی نەگرێت چاواڕوانی ئەوەی لێ ناکرێت گرنگی بدات بە هونەر ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئێمەی گەیاندووە بەو دۆخەی کە ئێستا تێیداین”.

دەربارەی ئەو پێشانگایانەی کە کردویەتی گوتی” پێشانگایەکم پێشکەش کرد لە وەزارەتی ژینگە و بوو بە پێشانگایەکی بەردەوام، هەروەها پێشانگای کۆلێژی ئەندازیاری  لە زانکۆی موستەنسرییە و بەشداریم کرد لە گرنگترین ڤێستیڤاڵ لە پیناڵی ڤینیسییا بۆ هونەری سەردەم و پێشانگایەکی هاوبەشمان ئەنجامدا لە لەندەن لەگەڵ هونەرمەند نادییە فەلیح و پێشنیاری کارم بۆ کرا لە کالێری باشوری لەندەن . لە پاش دوو مانگیتر ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکەمەوە لە یەکێک لە هۆڵەکانی بەغداد و بۆ یەکەم جار لە عێراقدا کارێکی جیاوازی لەم جۆرە ئەنجام دەدرێت  کە پیشاندانی فیلمێکی بەڵگەنامەییە  لەسەر ئەم ئەزموونە”، گوتیشی ” هەر کارێک کە پێشکەشم کردووە بەشێکە لە من و هەموویان زۆر نزیکن لێمەوە و هەموو توانایەکم بەکارهێناوە بۆ بەرهەمهێنانی”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!