بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر هەستا بە بەستنی ٥٠ گرێبەست لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی هەرێم بە ناردنی ٥٠ گروپ لە خوێندکاران بۆ خوێندنی شوێنەوار لە زانکۆکانیاندا وەکو زانکۆی لایبتزگی ئەڵمانی و کامبرجی بەریتانی و بەرشەلۆنای ئیسپانی و بۆستن و هارڤاردی ئەمریکی. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرن ئەو کەسانەی کە هەڵدەستن بە پاککردنەوە و ئامادەکردنی بۆ گەشتیاران لەگەڵ خراپی ئەو بارو دۆخە ئابورییەشدا کە پێیدا تێپەڕ دەبین

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

گۆڕیکی قوڕین کە لە دوو بەش پێکهاتووە لەگەڵ هەندێک کوژەکە کە تایبەتە بە گۆڕی ئەو دوومنداڵە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەری پەیکەرێکی بەردی کە وێنای یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای ئاشوری دەکات بە پلەی بەرز و ناوی (دابشاریشییە).

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە لای ڕاستەوە (پەیکەرێکی دروست کراو لە بەردی کلس و وێنای یەکێک لە پاشاکانی حەزر دەکات “سەنەتروقی یەکەم” ومێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زاینی.

پاش ئەو ( پەیکەرێک دروستکراو لە بەردی کلسی و وێنای یەکێک لە خواوەندەکانی حەزەر دەکات و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زاینی).

پاش ئەو (پەیکەرێک دروستکراو لە بەردی کلسی و وێنای خواوەندێکی نەناسراو دەکات کە پێدەچێت خواوەندی نێردراو (هورموز) بێت و میژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زاینی).

کۆتایی (پەیکەرێک بە قەبارەیەکی ئاسایی کە وێنای یەکێک لە سەرۆکەکانی حەزر دەکات و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زاینی).

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆپییەکی دروستکراوی گەچی کە سەری پادشا (سەنەتروقی یەکەم)ە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زاینی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پارچەیەک لە بەردی مەڕمەڕی ڕەنگ سپی کە بە چەند زەخرەفەیەک لە گوڵ نەخشێنراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسییەکان.