هونەرمەند رەحیم سەید گۆرانییە کۆنەکان دەگۆڕێت بۆ تابلۆی هونەریی

0

سەلام زەیدان – یەڵڵا/ بەغدا

ئەوەی هونەرمەندی وێنەکێش رەحیم سەید لە هاوتەمەنەکانی جیادەکاتەوە، وێنەکێشانە بە قەڵەم جاف و گۆڕینی گۆرانی عێراقی کۆن و پەندی پێشینانە بۆ تابلۆی هونەریی.

سەید لە ساڵی ١٩٦٤ لە بەغدای پایتەخت لەدایکبووە و کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەشی وێنەکێشانی بە نمرەی زۆر باشە تەواوکردووە، لە رێی بەشداریکردنی لە چالاکییە هونەرییەکان و ئامادەکردنی چەندین پێشانگا لە شوێنە گشتییەکاندا، بەردەوامی بە کاروانە هونەرییەکەی داوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەید دەربارەی ئەزموونی گۆڕینی ١٣ گۆرانی بۆ تابلۆی هونەری بە یەڵڵای گوت، “لە منداڵییەوە خولیای وێنەکێشانم هەبوو، پاش قوڵبوونەوەم لە هونەردا لە رێگای ئەزمونکردن و فێربوونی تەکنیکەکان، بیرۆکەی گۆڕینی گۆرانیی گۆرانیبێژە مەزنەکانی وەک یاس خزر و کازم ساهر و حسێن نەعیمە و قەحتان عەتار و فوئاد سالم و سەعدون جابرم بۆ تابلۆی هونەریی بۆ دروست بوو، گوتیشی “ئەم وێنانە پاش ساڵانێک لە بیرکردنەوە بەرهەم هاتوون، بەرهەمهێنانی هەر تابلۆیەک زیاتر لە  ساڵیکی پێویستە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “ئەم شێوازە لە کارکردن دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە لە ناو خەکدا و وایکرد لە کۆبوونەوە گشتی و تایبەتییەکاندا باس دەکرا، جەختیشی کردەوە “من یەکەم وێنەکێشم کە بەم شێوازە کارم کردوە و لە ئێستادا چەندین گۆرانیم ئامادەیە بیگۆڕم بۆ تابلۆی هونەریی”.

دەربارەی  ناوازەیی کارەکەی لە وێنەکێشاندا بە قەڵەم جاف، سەید گوتی “وێنەکێشان بە قەڵەم جاف  رەنگدانەوەی ئارەزووی منە لە جیهانی هونەری تەشکیلیدا کە هیچ سنورێکی نییە، و بە ئامانجی ئەوەی مۆرکی تایبەتی خۆم بە کارەکەمەوە دیاربێت و جیاوازبێت لە هونەرمەندەکانیتر، و تایبەتمەندی ئەوەی تێدایە کە لەکاتی وێنەکێشاندا هەڵە ناکەم. ئەمە جگە لە دەرهێنانی رەنگی نوێ لە ئەنجامی تێکەڵکردنی رەنگەکانەوە، هەروەها چێژ لەوە دەبینم کە دەتوانم لەسەر تابلۆی گەورە بە قەبارەی (١١٠*٨٠ سم)، وێنە بکێشم.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەید هەوڵدەدات هونەری تەشکیلی لەو سستییە بپارێزێت کە پاش ساڵی ٢٠٠٣ توشی بووە، ئەویش لە رێی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی هونەریی تایبەت بە هونەری تەشکیلی. سەید دەڵێت دامەزراوی (هواجس)ی تایبەت بە هونەر و رۆشنبیریمان دامەزراند کە رێژەیەکی زۆر لە هونەرمەندە تەشکیلییەکان بەشدارییان تێداکردووە، بە ئامانجی رزگارکردنی هونەری تەشکیلی لەو واقعە تاڵەی کە تێیدایە بە هۆی پشتگوێخستنی لە لایەن دامەزراوە فەرمییەکانەوە و لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٤٠ پێشانگامان لە سەرانسەری بەغداد و لە نێو زانکۆ و قوتابخانە و وەزارەتەکان و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و شەقامی موتەنەبی و شوێنە گشتییەکاندا ریکخستووە”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

سەید سەر بە قوتابخانەی سریالییە کە پرسیاری نادیار لەسەر واقیع دەکات و جەختی کردەوە: “من سەر بە قوتابخانەی سریالیم  کە ژمارەیەکی کەمی هونەرمەندی عێراقی سەر بەم رێبازەن لەبەر زەحمەتی و ناڕوونییەکەی، لە کاتێکدا زۆربەی هونەرمەندانی عێراقی سەر بە قوتابخانەی ریالیزمی و سروشتین”.

ئاماژەی بەوەش کرد کە “لە ئێستادا کار لەسەر تابلۆیەک دەکەم کە سێ قوتابخانەکەی (واقعی و تەعبیری و سریالی ) لەخۆ دەگرێت و ئەم کارە زۆر سەختە و تەنها رێژەیەکی زۆر کەم لە هونەرمەندان دەتوانن کاری لەسەر بکەن”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!