هونەری سری دی سەرنج ڕاکێش

0

هونەری سری دی سەرنج ڕاکێش

هونەرمەندەکان پەڕەی کاغەز، تەختە، شەقام و تەنانەت پیستیش بەکار دەهێنن بۆ پیشاندانی کارەسەرنج ڕاکێشەکانیان

ئیڤان هۆ
هونەرمەندی سەنگافوری ئیڤان هۆ بۆ ماوەی چوار ساڵە  داهێنانەکانی لە پێگەی ئینستاگرام نمایش دەکات و ١٦٧،٠٠٠ فۆڵۆوەری هەیە. ئەو هونەرمەندە چەند ستایلێکی جیاواز بەکار دەهێنێت لە کارەکانیدا، بەڵام ئێمە ئەم وێنەیەمان زۆر بە دڵە.

ئێدی بێسێرا
ئێدی گەنجێکی زیرەکی خۆ بنیاتنەرە، ئەم هونەرمەندە تەنها لە خۆیەوە فێری هونەرەکە بووە و زۆربەی کارەکانی دروستکردنی وێنەی ئاژەڵانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زۆر لێهاتووە و زۆر بە خێرایی هێڵکارییە سری دییەکانی دەكێشێت.

سوشانت ئێش ڕەینت
هونەرمەندێکیتری ئاسیایی بەم دواییانە دەستی کردوە بە کاری کێشانی وێنە ڕیالیستیکییەکانی لەسەر پەرداخ و کوپی چای و قوتو و هەروەها نۆتێلا . ئینستاگرامەکەی ڕۆژانە سەدان فۆڵۆوەری بۆ زیاد دەبێت لەگەڵ وێنەی کاریکاتێری ئەو هونەرمەندانەدا کە خۆشی دەوێن.

ئێدگار مولەر
ئێدگار مولەرلە ساڵی ١٩٩٠ەوە  بە سەرانسەری ئەوروپادا گەشتیکرد و هەموانی توشی سەرسوڕمان کرد بەو کارە سری دییانەی لە سەر شەقامەکان دەیکرد. ئاگاداربە نەکەویت!

تۆنی بۆس
هونەرمەندی  بەریتانی وێنەکێشی تاتۆ تۆنی بۆسی بێ وێنە لەو بوارەدا، بە ستایلە  ئاڵۆزەکەی  ئەم شێوازە لە هونەری فێڵی بینایی دروست دەکات. لە ڕێی ئەم لینکەوە لە ئینستاگرام فۆڵۆوی بکەن بەڵام با ئەم کارە ناوازەیەتان لەدەست نەچێت تەماشای بکەن.

https://twistedsifter.files.wordpress.com/2015/04/trippy-3d-arm-tattoo-by-tony-booth-1.gif?w=840&h=630

ئۆدێس
وێنەکێشی سەر دیواری پورتوگالی ئۆدێس بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی دیواری شەقامەکان بە هونەر  پۆپ دەڕازێنێتەوە. دڵنیات دەکەینەوە کە ناتوانیت بە خێرایی تەماشای ئینستاگرامەکەی بکەیت و بڕۆیت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!