Find anything you need on Yalla

٩ وتەی  ناوداران کە بەهەڵە بیستووتە

0

دەزانیت بەشێک لەو وتانەی کە لە فەیسبووک و لەهەندێک پەیج و وتار و نوسیندا بە زمانی هەندێک کەسایەتی دەگێڕدرێنەوە لە ڕاستیدا قسەی ئەوان نییە و بەهەڵە دراوەتە پاڵیان و وتەی کەسایەتی  ترن؟ ئەگەر باوەڕناکەیت ئەمانە چەند نموونەیەکن:

 

١- وتەکانی گاندی لەسەر گۆڕانکاری

” تۆ ئەو گۆڕانکارییانە بەرجەستە بکە کە دەتەوێت لەجیهان بیان بینیت”

لەوانەیە گاندی بەم جۆرە بیرکردنەوەیە رووبەڕووی رەگەزپەرستی بووبێتەوە ، بەڵام ئەمە وتەی گاندی نییە، بەڵکو گاندی گوتوویەتی ” ئەگەرتوانیمان خۆمان بگۆڕین جیهانیش لەگەڵ ئێمە دەگۆڕێت”

٢- ئەنیشتاین باسی لە گەمژەیی کردووە؟

ئەم زانایە هیچ وتەیەکی لەسەر گەمژەیی نییە، تەنانەت ئەو پێناسەیەی کە لەسەر زمانی ئەو بۆ گەمژەیی کراوە راست نییە، واتە ئە وتەیەی کە چەندین جار بینیووتە لە سەر وێنەی ئەنیشتاین نووسراوە ” گەمژەیی بریتییە لە چەندین جار ئەنجامدانی کارێک بەهەمان شێوە و

وەڕوانکردنی ئەنجامی جیاواز” وتەی ئەو نییە بەڵکو بەشێکە لە نووسینی کەسێکی تر .

٣- مەکیاڤێللی و ئامانج

وتەیەک هەیە بەردەوام دەدرێتە پاڵ ئەم نووسەرە ئیتاڵییە گوایە ئەو لە کتێبی میر گوتوویەتی ” گرنگ ئەوەیە بگەیتە ئامانج  و ئەو رێگەیەی بەکاردەهێنرێ لە ئەنجامدانی بایەخی نییە” بەڵام سەرلەبەری کتێبی میر ئەم نووسینەی تێدانییە، نزیکترین قسەی مەکیاڤێللی لەم وتە بەناوبانگە ئەمەیە کە دەڵێت ” لە رەفتاری هەموو مرۆڤەکان (… ) تەنها کۆتا ئەنجام گرنگە”.

 

٤-بسکویتەکەی ماری ئەنتوانێت

زۆربەمان بیستوومانە کە ماری ئەنتوانێت کاتی خۆی کە باس لە هەژاری گەلەکەی کراوە کە نان نییە بیخۆن گوتوویەتی ” دەتوانن لەبری نان بسکویت بخۆن” کەچی ڕاستییەکەی ئەم ڕستەیە لەسەر زاری  شازادەیەک لە  کتێىی ” دان پیانانەکان”ی جان جاک ڕۆسۆدا هاتووە.

 ٥-ڤۆلتێر و ئازادی 

” لەوانەیە لەگەڵ تۆ هاوڕانەبم بەڵام ژیانم بەخت دەکەم تا بتوانیت بە ئازادی قسەی خۆت بکەیت” لەژێر ئەم وتەیە ناوی زۆر کەس ەنووسرێت بەڵام زۆرترین کەس کە ئەم وتەیەی دەدرێتە پاڵ ڤۆلتێرە، کەچی ئەم ڕستەیە لە کتێبی ” هاوڕێیانی ڤۆلتێر” دا هاتووە کە

هی خانمە نووسەری ئینگلیزی ” ئیڤیلین بیاتریس هال” ە.

٦-مارلین مۆنڕۆ  

” ئەو ژنانەی کە هەڵسووکەوتیان باشە زۆر دەگمەن دەبنە خاوەن مێژوو”

گوایە ئەمە قسەی مارلین مۆنڕۆیە، بەڵام راستییەکەی ئەمە لەیەکێک لەوتارەکانی خانمە پرۆفیسۆرێکی هارڤارد بەناوی “لوریل ثاتشەر” دا هاتووە.

٧-نیتشە و میوزیک

” ئەوانەی میوزیکەکەیان نەبیستبوو، وایان زانی ئەوانەی سەمایان دەکرد شێتن”

گوایە ئەمە قسەی فەیلەسووفی ئەلمانی نیتشەیە بەڵام لەراستیدا ئەمە قسەی فەیلەسووفی فەڕەنسی ” هینری برگسۆن”ە

٨-  ئۆسکار وایڵد و خوود 

” ئەو ڕۆڵە ببینە کە هی خۆتە چونکە هەموو ڕۆڵەکانی تر کەسانی تر ئەنجامیان داوە” ئەمە قسەیەکی زۆر گرنگ و پڕ بایاخە بەڵام

ئۆسکار وایڵد لەهیچ یەکێک لەکارەکانی شتی وای نەگوتووە.

٩-جارێکی تر گاندی

بە وتەیەکی گاندی دەستمان پێ کرد و هەر بەویش کۆتایی دێنین، دەڵێن ئەو گوتوویەتی ” لەسەرەتا بایەخت پێ نادەن و دواتر گاڵتەیان پێت دێت و دواتریش دوژمنداریت دەکەن و لە کۆتاییدا تۆ دەیبەیتەوە” ئەمە بەهیچ جۆرێک وتەی گاندی نییە بەڵکو یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی کرێکاران لە ئەمەریکا  بەناوی ” نیکۆڵاس کلین” ئەمەی گوتووە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!