گوڵی زینییە بە یەکەم گوڵ دادەنرێت کە لە بۆشایی ئاسمانادا چێندراوە، پاش ئەوەی ” مارک وێتنی ” سەرسامی کردین بە فیلمێکی خەیاڵی زانستی( مەریخی)  کە هەستاوە بە چاننی پەتاتەیەک لە مەریخ، وا دیارە “سکۆت کیلی” ئاسمانەوان بەشێکی ئەم فیلمەی جێبەجێکردووە لە ڕاستیدا و وێنەی یەکەم گوڵی چێندراوی لە بۆشایی ئاسماندا بڵاو کردەوە لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٧ ئەم مانگەدا، سەرچاوەی ئەم گوڵە دەگەڕیتەوە بۆ سەر ڕەگەزی زینییە کە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا زۆرە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هەروەها ناسا ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنانی تیشکی سور و شین و سەوز LED دەتوانرێت لەبری تیشکی خۆر بەکاربهێنرێ، هەر بۆیە ئەم گوڵە دەتوانێت لە بۆشایی ئاسماندا بڕوێنرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

گوڵی زینییە یەكێکە لەو جۆرە گوڵانەی کە دەشێت بۆ خواردن و دەتوانرێت چەندین جۆر ژەمی جیاوازی لێ دروست بکرێت، ئایا ئاسمانەوانەکان  دەتوانن ئەم ژەمانە ئامادە بکەن؟

ژەمەکان

“کاردن سترفرای”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم گوڵە سوردەکرێتەوە و لەگەڵ برنج و سۆسی سۆیا و زەنجەفیلدا دەخورێت

زەڵاتەی میوە

دەتوانیت ئەم زەڵاتەیە ئامادە بکەیت بە بەکارهێنانی میوە و گوڵی زینییە

چایی زینییە

گەڵاکانی ئەم گوڵە لە ئاودا دەکوڵیندرێت و تامێکی وەکو تامی بەیبوونی لێ دەردەچێت

پەنیری زینییە

ئەم پەنیرە بە تێکەڵکردنی هاڕاوی پیاز و بیبەری سەوز و گەڵای گوڵی زینییە و پەنیر و هەندێک بەهارات ئامادە دەکرێت.

کاردن تاکۆ

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

گەڵاکانی ئەم گوڵە بۆ ژەمی تاکۆ زیاد دەکرێت کە پێکدێت لە گۆشت و پیاز و تەماتە و سەوزەوات و نانی تاکۆ.