ئەمڕۆ ٢٠-١١-٢٠١٦ بیستەمین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ لە ژێر ناونیشانی عەقڵی ئازاد.. نەوەیەکی رۆشنگەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و ماوەی چوار رۆڤ ڤیستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت.

ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ ڤیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەرییە و ساڵانە بۆ لێکۆڵینەوە لە چیرۆک و شیعر لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و لە کۆتایی ڤیستیڤاڵەکەشدا خەڵات بەسەر سێ سەرکەوتووترین بەرهەمی ڤیستیڤاڵەکەدا دابەشدەکرێت.