گێرترود بێڵ: شاژنی سەرەتای عێڕاق

0

گێرترود بێڵ: شاژنی سەرەتای عێڕاق

 ئەو لە دەشت و بیابانەکانی عێراق بە (خاتوون) ناسرابوو، کە بە هەڵە وەردەگێڕایە ئینگلیزی بۆ “شاژنی بیابان”.  ئەمەش ناونیشانی فيلمێکی (وێرنەر هێرزۆگ)ـی ٢٠١٥یە کە ئەستێرە (نیکۆل کیدمان) رۆڵی تێدا دەگێڕێت.

 بۆ جیاکردنەوەی ئەو قسانەی کە دەڵێن ئەو لە کارکردن زیاتر پەیوەندی لەگەڵ مەلیک فەیسەڵ هەبووە، ئەو ناونیشانە رێزی “خانمی حاکم”ـی پێدراوە کە ئەمەش تێگەیشتنێکە بۆ ئارەزووی ئەو لە کاروباری دەوڵەتە نوێیەکە.

ئەو ئافرەتە (گێرترود بێڵ) بوو و حکوومەتی بەریتانی کاتێک ویستی دەوڵەتی نوێی عێراق دابمەزرێنێت لە سەرەتای ساڵانی بیستەکان رووی لەو کرد. چیرۆکە خۆشەویستییەکانی ئەو لە چەندین پەڕتوکی ژیانی ئەودا باسکراون، هەروەها لە فلیمەکەی ساڵی پێشووش بە باشی باسکراوە. بەڵام خۆشەویستی راستەقینەی  بێل تەنها ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بووە.

 ئەو لە باوکە دەوڵەمەند و خاوەن کۆمپانیای پیشەسازی پاڕایەوە کە لە کارە زەحمەتەکانی ئینگڵتەرا دووری بخاتەوە هەر کە خوێندنی لە زانکۆی (ئٶکسفۆرد) تەواو کرد. ئەویش پاباند بوو و ناردی بۆ تاران تا لەگەڵ مامی ئیش بکات لە ١٨٩٢.  ئەو لە ناوچەکەدا گەشتی زۆری کرد. لە ناوچەی عەرەبییە چای لەگەڵ شێخەکاندا دەخواردەوە (ئەو پێشبینی بەهێزبوونی بنەماڵەی ئال-سعودی کردووە)، لەگەڵ سەرکردەی دروزەکان لە سوریا کۆبووەوە و سیاسەتی خێڵەکی لە ناو خێمەی (بەدوینەکان)ـی تاوتوێ کردبوو. لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەو بووە بەرپرسی باڵای حکوومەتی بەڕیتانیا لە عێراق و سەرکردەی پرۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتەکەی ئەمرۆ بوو.  جەختی کردەوە کە  شیعە لادێنشینەکان و سوننە شارنشینەکان دەتوانرێت لە ژێرەسەڵاتی  مەلیک فەیسەڵ لە سوریا پێکەوە کۆبکرێنەوە بەڵام  دروست نەبوو. لە ساڵی ١٩٢٠ بۆ باوکی نووسی: “هەرچییەک سیاسەتی داهاتوومان بێت ئەوەیە کە ناتوانین ئێستا ئەم وڵاتە بەجێ بهێڵین لەم دۆخە بێسەروبەریدەدا کە دروستمان کردووە، کەس ناتوانێت سەرکردایەتی بکات ئەگەر ئێمە نەتوانین بیکەین.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە دوایین ساڵەکانیدا، گێرترود مارگەرێت لواتیان بێل، خۆی سەرقاڵ کرد بە بنیاتنانی مۆزەخانەی عێراقەوە. بەر لە ماوەیەک لە خۆکوشتنی لە ٢٦ـی تەمووزی ١٩٢٦ ئەو مۆزەخانەیە کرایەوە. بەشێکی ئەو مۆزەخانەیە بە ناوی ئەوەوە کراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!