یەڵا لە سینەما: جۆى Joy

0

دوێنێ شەو ڕۆشتم بۆ سینەما تا بزانم چێ فیلمێکی نوێ هەیە لە  لە نێو بۆکس ئۆفیسی ئەم  هەفتەیەدا، لەو کاتەدا وێنەی کچێک سەرنجی ڕاکێشام کە بە هەموو شێوەیەک متمانە و سەرکەشی سوربوونی پێوە دیاربوو وەک ئەوەی بەرەنگاری شتێک ببێتەوە، ئەوەی زیاتریش سەرنجی ڕایکێشام ناوی فیلمەکە بوو “جۆی (خۆشی)”، بەڵام مانای ناوەکە پێچەوانەی ئەو هەستەبوو کە لە وێنەکدا بۆم دروست بوو بوو،هەر بۆیە بڕیارمدا تەماشای بکەم.

فیلمەکە باسی خێزانێک دەکات کە تەمەنی جیاواز و نەتەوە و ڕەگەزی جیاوازی تێدا کۆکراوەتەوە و باسی کچێکی زیرەک دەکات لەو خێزانەدا کە خەونی مەزنی هەیە لە ژیانیدا بەڵام  بەهۆی کێشەی خێزانیی و بەرپرسیارێتی و بێ بەختی خەونەکانی بەدی نایەن

بەڵام…

کاتێک شانس بە ڕوتدا پیدەکەنێت لە دەرەنجامی سەرکێشی و نائومێدی یاخود هەندێک جار دەرەنجامی تێکەڵبوونی  زیرەکی و نائومێدی  ئەوا شتێکی نوێ دروست دەبێت هەر ئەمەش وای لەم کچە کرد کە ببێتە ژنە بازرگانێکی سەرکەوتوو بتوانێت لە گۆشە نیگای تایبەتی خۆیەوە شتەکان ببینێت،  ئەمەش ئەو ڕۆڵەبوو کە هونەرمەند جێنیفەر لاورێنس نواندنی تێدا کرد.

ڕۆبێرت دینیرۆ ئەو باوکەی کە نازانێت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا بکات، هەندێک جار بە توڕەیی دەیبینیت و هەندێک جار کەسێکی هەستیار و عاشق و لە لایەکیترەوە کابرایەکی دبلۆماسی و بازرگانێکی سەرکەوتوو، کە  ماڵەکەی کردوە بە دۆزەخ و لە هەر کاتێکدا پێی وایە دەستی هاوکاری بۆ کچەکەی درێژکردووە دەردەچیت کە هەڵەی کردووە.

پێشینان وتویانە” هەر کاتێک ژنێک بە دەستی خۆی پرچی بڕی، مانای وایە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ژیانیدا دەکات” ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە لە فیلمی جۆی دەستمان کەوت.

ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە ڕوداوەکانی ئەم فیلمە پیشاندانی ئازارە ڕاستەقینەکان و ململانێکانی ژیانە و بە شێوەیەکی جوان وا هەست دەکەیت باسی کێشە و گرفتەکانی من و تۆ دەکات و سەرەڕای بوونی هەموو جیاوازییەک هێشتا لەیەک تێگەیشتن  هەیە. هەستم کرد کە لەگەڵ کێشە و گرفت و بێزاریی و دڵخۆشییەکانیدا دەژیم و لە پاشاندا بە ڕاستی مەست و شەیدای سەرکەوتنەکانی بووم.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!