ئارەزووی خواردنی ماسی دەکەیت؟ بڕۆ بۆ بەسرە

0

بەسرە بە یەکەم پارێزگای عێراق دادەندرێت کە دەریای هەیە و بەناوبانگە بە ڕاوکردنی ماسی لە کەنداوی عەرەبی و ڕوباری دیجلە و فوڕات و دەریاچەکاندا. هەروەها بە یەکەم پارێزگا دادەنرێت کە بەناوبانگە بە جۆری ماسییەکانی، و خواردنی ماسی بە پەسەندترین خواردن دادەندرێت لە لای خێزانە بەسراوییەکان ئەمەش بەندە بە کەلتوریی ناوچە باشورییەکانەوە، هەر بۆیە هیچ هەفتەیەک تێناپەڕێت کە ژەمێکی سەرەکی تێیدا ماسی نەبێت . لە ناوچەی (فاو) ی سەر بە پارێزگای بەسرە کاتێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە  ڕێژەی ماسیی و بەتایبەتی ماسی سەبور زیاد دەکات. ئەو وەرزەش بە وەرزی ڕاوکردن ناودەبرێت.

ڕێگاکانی ئامادەکردنی ناواخنی ماسیی و چۆنێتی برژاندنی بە ڕێگای خێزانە بەسڕاوییەکان

ناواخنی ماسییەکە:

هاوڵاتییانی بەسرە بەوە ناسراون کە ڕێگایەکی ناوازەیان هەیە لە ناوپۆشکردنی ماسییدا کە پێکدێت لە تەمەر هیند و سیر و کەرەوز و لیمۆ بەسرەو  دۆشاو و بەهارات و کاری کە تامێکی بێ وێنەی دەداتێ.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

چۆنێتی برژاندنی:

لە پێشدا بە ” ئەلکەسمول” ی پەلکی دارخورما دەیانبرژاند، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم ڕێگایە گۆڕدرا بۆ بەکارهێنانی فڕن لە برژاندنی ماسییەکاندا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو ماسییانەی کە لە بەسڕەدا بەناوبانگن

ئەلسەبور، زبێدی، هامور، مەزلەک، شانک، داکۆک، موخیت، شماهی، بیاح، ڕۆبیان، خشنی، زوری، سەمتی، گەتان، جەری، شەبوت، ئەبو علێوی، مەتوت و حەمام

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

وێنەی یەکێک لە ماڵەکانی بەسرە

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!