ئامادەکردنی ژەمی تۆڵەکە

0

(تۆڵەکە) یاخود (تۆرکە) خواردنێکی گیایی وەرزیی خۆڕسکە کە بەزۆری لە بەهاراندا دەڕوێت، تۆڵەکە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپادا خۆڕسکانە دەڕوێت و لە چەندین وڵاتی دیکەش وەکو سەوزەکانیتر دەڕوێندرێت. لە عێراقیشدابە شێوەیەکی گشتی ئەم سەوزەیە لە کوردستاندا دەڕوێت و لە بەهاراندا زۆربەی ژەمەکان ئەم خواردنەی لەگەڵدا دەبێت. بەوەش ناسراوە کە خواردنێکی هەرزانە بە شێوەیەک کیلۆیەک لە ٥٠٠ دینار تێپەڕناکات، بۆیە لە کوردەواریدا ئەگەر بیانەوێت وەسفی هەرزانیی نرخی شتێک بکەن دەڵێن “دەڵێی تۆڵەکەیە”.

ئەو کەسانەی کە هەوکردنی گورچیلە و کێشەی گەدە و ڕیخۆڵەکانیان هەیە یاخود بەدەست کۆکەی درێژخایەنەوە دەناڵێنن، ڕینمایی دەکرێن بە کوڵاوی ئەم خواردنە بخۆن. بەڵام ئەو کەسانەی سکچونیان هەیە دەتوانن ئەم سەوزەیە بە کاڵی بخۆن کە چارەسەرێکی سەرسوڕهێنەرە  ئەم نەخۆشییە.

پێویستییەکانی دروستکردنی ژەمی تۆڵەکە

١ کیلۆ تۆڵەکە

١ پیازی بچوک

خوێ بە پێی ئارەزو

١ هێلکە

زەیت بە پێی ئارەزو

ئاو

چۆنێتی ئامادەکردنی

سەرەتا تۆڵەکەکە پاک دەکەین و دەیشۆینەوە و دواتر لە نێو ئاوەکەدا دەیکوڵێنین و بە پێی ئارەزوخوێی تێدەکەین. پاشان دەیپاڵێوین و لە نێو ڕۆن و پیاز و هێلکەدا سوری دەکەینەوە و دەکەین بە سەریدا و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!