١٠ خواردنی عێراقی کە لە ٢٠٠٠ دینار زیاتری پێنادەیت

0

1-فەلافل

فەلافلی عێراقی بە تامەکەی ناسراوە کە دەتوانیت بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە بیخۆیت. نرخەکەی تەنها ٧٥٠ دینارە.

 

2-پاقلەی

خواردنێکی عێراقییە تایبەتە بە باشور و بەتایبەتی پارێزگای بابل. نرخی یەک قاپ لەسەر عەرەبانە تەنها ١٠٠٠ دینارە.

 

3-کوبە

یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی عێراق کە پێک دێت لە برنج و گۆشت، ساوەر و بڕوێش پڕکراو لە گۆشتی ناسک. نرخەکەی دەگاتە ٢٠٠٠ دینار.

 

4-شێلم

یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی عێراق لە وەرزی زستاندا، کە نرخی یەک قاپ ١٠٠٠ دینارە.

 

5-شاورمە

خواردنێکی بەناوبانگە کە لە خواردنگەکاندا دەفرۆشرێت، تەنانەت لە سەر جادەکانیش دەفرۆشرێت.نرخی لەفەیەک ١٥٠٠ – ٢٠٠٠ ئەگەر گۆشتی سوربێت یان مریشک.

 

6-شۆربای نیسک

شۆربای نیسک لەو خواردنانەیە کە وزە و بەرگری دەدات بە لەش بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی چەندین نەخۆشی. نرخیشی تەنها ١٠٠ دینارە.

 

7-تێگوشە

خواردنێکی عێراقییە کە لە نان و پیاز و ڕۆن پێکدێت. بە گشتی نرخی هەموو پێکهاتەکانی ناگاتە ٢٠٠٠ دینار.

 

8-کەباب

لەفەی کەباب لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا ١٧٥٠ دینارە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنە عێراقییەکان.

 

9-کاهی

ژەمێکی عێراقی بەناوبانگە کە لە بەیانیاندا دەخورێت. نرخەکەشی دەگاتە ١٥٠٠ دینار،ئەگەر بە قەیماغەوە بیخۆیت ٢٥٠ دیناری دیکەی دەچێتە سەر.

 

10-نۆکاو

ژەمێکی زستانەیە. بەوە دەناسرێت کە لە باکورەوە بۆ باشور عێراقییەکان حەزی پێدەکەن، لەگەڵ لیمۆدا دەیخۆن. نرخی یەک قاپ لە نێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ دیناردایە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!