نوێترین لێکۆڵینەوەکان لە ( زانکۆی هارڤارد) و( زانکۆی ئیست ئەنجێلا) دەریانخستووە ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە پێکهاتەی ( فلافۆنۆید)ی تێدایە توانای رێگری کردنی لە زیادبوونی کێشی لەش هەیە. پرۆفیسۆر (ئادین کەیسی) لە زانکۆی (ئیست ئەنجێلا) ئاماژەی بەوەکرد ئەم پێکهاتە رووەکییە لە زۆرێک لە سەوزەوات و میوە و پاقلەمەنییەکاندا هەیە کە رۆڵیکی گرنگی دەبینێت لە راگرتنی کێشی لەش و بەسودە بۆ تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.

ئەو خواردنانەی پێکهاتەی فلافۆنۆیدی تیدایە بریتین لە:

میوە و سەوزەوات

بیبەری سور، شلیک، سێو، ترێ، ترشەمەنییەکان، قەڕنابیت، سیر، سپێناخ، میوە خولگەییەکانی وەک (مانگۆ و پاپایا) و تەڕەپیاز و تور.

پاقلەمەنییەکان

پێکهاتەی فلافۆنۆید لە فاسۆلیای سپی، فاسولیای رەش و فاسۆلیای سوردا هەیە.

چای و شوکلاتە

پیکهاتەی فلافۆنۆید لە چای سەوز و هەموو جۆرەکانی شوکلاتەدا هەیە.