Find anything you need on Yalla

یەڵڵا ژەمە خواردنێکی ئاسانتان پێشکەش دەکات

0

چێژێکی نێودەوڵەتی ببەخشنە سفرەکانتان

بەرەو وەرزی چەوەنەر دەڕۆین و پێش ئەوەی لە بازاڕدا نەمێنێت، یەڵڵا شێوازی دروستکردنی شۆربایەکی کلاسیکی رووسی بە تامتان پێشکەش دەکات کە ناسراوە بە بۆرشت.

بۆرشت جگە لەوەی دەتوانیت وەک دەستپێک بۆ ژەمێک بەکاری بهێنیت، هەروەها دەتوانرێت وەک ژەمێکی سەرەکیش بخورێت، چونکە پڕە لە گۆشت و شۆربایەکی خەست کە دەوڵەمەندە بە چەندین جۆری سەوزە کە بۆ تەندروستی باشە.

شۆربای بۆرشت بۆ ٨ کەس:

١ ١/٣ کیلۆ گۆشتی گا یاخود مریشک

٢ کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون

١ پیاز

١ ١/٢ لیت ئاو

١/٣ کەلەرم

١/٢ کیلۆ چەوەنەر

١/٤ کیلۆ گوێزەر

١/٤ لیتر ئاوی تەماتە

١ کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ

٢ کەوچکی زەڵاتە شەکر

٢ کەوچکی زەڵاتە خوێ

بیبەر بە پێی ئارەزوو

شویت و کرێم/ماست بۆ دوای ئامادەکردن.

ئامادەکردنی بۆرشت کاتی پێویستە، بەڵام لێهاتوویی و کاتێکی زریشی ناوێت.

هەنگاوی یەکەم: گۆشتەکە یاخود مریشکەکە کەمێک لە رۆندا سوردەکرێتەوە. پاشان پیاز و ئاوەکەی دەکرێت بەسەردا، و سەری مەنجەڵەکە دەنرێتەوە و با بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بکوڵێت. هەتا گۆشتاوەکە ئامادە دەبێت، چەوەنەرەکە دەدرێت لە رەنە و گوێزەر و کەلەرمەکەش ورد دەکرێت.

هەنگاوی دووەم: گۆشتەکە دەردەهێنرێت لە ناو مەنجەڵەکە و سەوزەکان و ئاوی لیمۆ و تەماتە و شەکر و خوێ و بیبەرەکە دەکرێتە ناو گۆشتاوەکەوە. ئەگەر تەماتەی تازە نەبوو، دەکرێ دۆشاوی تەماتە روون بکرێتەوە و بەکاربهێنرێت. کە گۆشتەکە سارد بووەوە، پارچە پارچە دەکرێت و دەکرێتەوە ناو گۆشتاوەکە، و بۆ ٣٠ خولەکێکی دیکە دەخرێتەوە سەر ئاگر.

هەنگاوی سێیەم: دەکرێتە ناو قاپەوە و شویت و کرێم یاخود ماستی دەکرێت بەسەردا و پێشکەش دەکرێت. وەک رووسیەکان خۆیان دەڵێن؛ Приятного аппетита!

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!