ئاشنابە بە سەیرترین ئامێر و تەکنەلۆژیاکانی ساڵی ٢٠١٦

لەم ساڵەدا چەندین جۆر ئامێر وتەکنەلۆژیای نوێ دەبینین لەوانەش کەرەستەکانی چێشتخانە کە بە ئینتەرنێتەوە بەستراون و هەروەها ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر کە بە چەند ڕێگایەک بە جیهاندا دەتگێڕێت و چەند جۆرە تەلەفزیۆنێک کە دەتوانیت لە نێو گیرفانتدا هەڵی بگریت و چەندین جۆر داهێنانی دیکەی سەرنج ڕاکێش کە لەم ساڵدا دەیانبینین.

ئۆتۆمبێلە زیرەکەکان

کۆمپانیای مارسیدس ئۆتۆمبێلێکی نوێی بێ شۆفێری ڕاگەیاند  بۆ ساڵی ٢٠١٦ و گوتی ئەم ئۆتۆمبێلە دەبێتە ئۆتۆمبێلی داهاتوویان. ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شێوازێکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش دروست کراون و ناویان   f-015  کە دەتوانیت خۆت هەڵیبژێریت ئایا دەتەوێت بە شۆفێر یان بێ شۆفێر لێی بخوڕیت و دەتوانیت شوێنەکە دەستنیشان بکەیت و فەرمانی ڕۆشتنی پێ بکەیت  لە ڕێگای شاشەیەکی هەستیارەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 

 کۆمپانیای ڤۆلگسواگن  ڕایگەیاند کە یەکەم ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی دروست دەکات، هەروەها کۆمپانیای کیاش ڕای گەیاند کە یەکەم ئۆتۆتمبێلی کۆنترۆڵ کراو دروست دەکات. هەروەها لە نێو هەموو ئۆتۆمبێلێکدا خمەتگوزاری ئینتەرنیت دەستەبەر دەکات کاتێک ئۆتۆمبێلەکە بەر تیشکی خۆر دەکەوێت، هەروەها ڕێگای  پەیوەندی داوە بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنیشاندەری داناوە.

ئامێری مۆک هارت
لە پاش دەست دانان لەسەر ئامێری  MocAhear  بۆ ماوەی ٢٥ چرکە، پێوانەی لێدانی دڵ و ئۆکسجین وخوێن دەکات، ئەم ئامێرە دەبەستیتەوە بە مۆبایلەکەتەوە و لەو ڕیگایەوە دەتوانیت لە تەندروستیت دڵنیابیتەوە و هەروەها دەتوانیت ئەو زانیارییانە لەگەڵ هاوڕێکانتدا بەش بکەییت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئینتەرنێتی وایەر لێس

لەمەو دوا ئینتەر نێت لە نێو چێشتخانە و پەرداخ و بەفرگرە و تەنانەت پۆشاکەکانیشماندا دەبینین.
ئامێری تێکەڵکەری کارەباییی کە بە  ئینتەرنێت و مۆبایلەوە بەستراوە.