ئاشنابە نوێترین ئامێرە تەکەلۆژییەکانی کۆنفرانسی CES

0

CES  کە ساڵانە لە کانونی دووەمدا لە شاری لاس فیگاسی ئەمریکی بەڕێوە دەچێت و دیارترین کۆمپانیا تەکنەلۆجییە جیهانییەکان بەرهەم و داهێنانە نوێیەکانیان نمایشت دەکەن. ئەمڕۆ ٥ لە دیارترین کەرەستەی تەکنەلۆجی سەرنجڕاکێشتان پێ ئاشنا دەکەین کە لەم کۆنفڕانسەدا نمایش کراوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

1 – کڵاو بۆ شۆفێرانی ماتۆڕ لە کۆمپانیای

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەمە جۆرێکە لە کڵاو بۆ شۆفێرانی ماتۆڕ کە لە لایەن کۆمپانیای  BMW  پێشکەش کراوە، زیاد لەوەی بۆ پاراستنی سەری شۆفێرەکەیە چەند تەکنیکێکی تێدایە وەکو ڕێژەی خێرایی ماتۆڕەکە و ڕێژەی سوتەمەنی، و چەند تایبەتمەندییەکیتر کە پەیوەندی هەیە بە هێماکانی ڕیگاوبانەوە، لە بازاڕەکاندا بە نرخی ١٤٩٩ دۆلاری ئەمریکی دەست دەکەوێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

2 – سکۆتەری زیرەک یان هۆفەر بۆرد کە مەترسی سوتانی نییە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆمپانیای Razor  تایبەت بە یاریی سکۆتەری زیرەک یان هۆفەر بۆرد لەگەڵ بوونی تیشکێکی شین و بێ بوونی مەترسی سوتان: زۆرێکمان دەزانین سکۆتەری زیرەک چییە کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەرهەم دێت بەڵام زۆربەیان  مەترسی سوتان و تەقینەوەیان هەیە کە مەترسی بۆ ئەو کەسە دروست دەکات کە لێی دەخوڕێت، بەڵام ئەم سکۆتەرەی کۆمپانیای Razor  دڵنایایی دەدات بە سەلامەتی و نەبوونی مەترسی سوتان و گڕگرتن، ئەم سکۆتەرە بە نرخی ٥٩٩ دۆلاری ئەمریکی دەست دەکەوێت، خوێنەری خۆشەویست ڕەنگە بتوانیت چێژ لە پیاسەو گەڕان ببینیت بە نێو شاردا لە ڕیگای ئەم سکۆتەرەوە.

3 – کۆمپانیای ئێل جی و سامسۆنگ پێکەوە شاشەیەکی گەورە و خەیاڵی بە دیقەی ٨k  دروست دەکەن

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆمپانیای سامسۆنگ و ئێڵجی ساڵ بە ساڵ بە بەرهەمە جوان و شاشە سەرنجڕاکێش و خەیاڵییەکانیان سەرساممان دەکەن. لەم کۆنفڕانسەدا ئەم دوو کۆمپانیایە دوو شاشەی بە قەبارەی ٩٨ ئینچ و دیقەی ٨ك واتا مێگاپێکسڵیان نمایش کرد.

4 – سیسەمێکی زیرەک بۆ خەوێکی تەندروست

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ڕەنگە هەندێک ناونیشانەکەت بەلاوە سەیربێت بەڵام پێت دەڵێین ناونیشانەکەش راستە و لە هەمان کاتدا بەرهەمەکەش زۆر تەندروستە.  کۆمپانیای  Sleep Number سیسەمێکی داهێناوە کە ڕینماییت دەکات بە هەڵبژاردنی شێوازێکی تەندروست کە هەستیاری تێدایە و لە لێدانی دڵ و ڕێگای هەناسەدان ئاگادارت دەکاتەوە و هەروەها خۆی جێگکەت بە شێوازێکی تەندروست بۆ ڕێک دەکات هەتا هەست بە ئاسودەیی زیاتر بکەیت و بتوانیت بۆ ماوەیەکی زیاتر بنویت. نرخی ئەم  بەرهەمە ١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە .٥. کاتژمێری  زیرەکی منداڵان

5 – دوایین بەرهەم بریتییە لە کاتژمێرێکی زیرەک بۆ مناڵان لە لایەن کۆمپانیای Doki Technologies

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کە شاشاکەی ١.٢ ئینجە و زۆر باریکە. هەروەها لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی ٣جی، GPS، وای فای دەگونجێت و هەروەها سیستەمێکی (حاڵەتی فریاکەوتن)ـی هەیە. کامێراکای پێشەوە ٢ مێگاپیکسڵە کە دەتوانێت بەوە لەگەڵ دایک و باوکی قسە بکات. خاسییەتە ناوخۆییەکانی کاتژمێرەکە جێی پەسەند، پاترییەکی قەبارە ٦٠٠ میلی ئەمپێری هەیە کە شەحنەکەی بەشی رۆژێک دەکات. هەروەها پرۆسێسەرەکەی ١.٢ گیگای دوال کۆرە. ئەوەی لەسەر دایک و باوکە تەنها دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی Dokiیە لەسەر تەلەفۆنەکانیان تا لەڕێیەوە وردەکاری منداڵەکانیان بزانن و ڤیدیۆچاتیان لەگەڵدا بکەن. ئەم کاتژمێرە لە مانگی نیسان و ئایار دەخرێتە بازاڕەوە و نرخەکەی ١٢٩ دۆلاری ئەمەریکییە. ئەمانە تەنها پوختەیەک بوون لە کۆنفرانسی زەبەلاحەکانی تەکنۆلۆژیا و زۆر زۆر ئامێر. تەکنۆلۆژیا بە شێوەیەکی خێرا و گەورە لە پێشکەوتندایە و خەریکە وای لێ دێت کە هەموو شتەکانی دەوروپشتمان دەبن بە ئامێری زیرەک. بەڵام من دەترسم کە هەموو ئەم پێشکەوتنانە لە ئێستا یان داهاتوو کاریگەری خراپ و نەرێنییان بەسەرمانەوە هەبێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!