ئاگادارییەک بۆ بەکارهێنەرانی iPhone 6 و iOS 9

0

‘Error 53’

ئەم ئاگادارییە بۆ بەکار‌هێنەرانی ئایفۆنە لە عێراق بۆ دانەگرتنی دوایین سیستمی کارپێکردنی ئەپڵ، چونکە ئیتر مۆبایلەکەت دەبێت بە خشتێک و بێسود دەبێت – کاتێک مۆبایلێک کار ناکات و شکاوە، پێی دەوترێت خشت.

ئایفۆنی ٦یش بە سیستمی پەنجە مۆر کە لەسەر دوگمەی هۆمەکەیەتی، کار دەکات. ئەگەر دوگمەکە لە لایەن فرۆشگایەکی فەرمی ئەپڵ خۆیەوە چاک نەکرابێتەوە، ئەوا ئایفۆنەکە لە کار دەکەوێت، و لە عێراقدا چەند سەنتەرێکی کەمی فەرمی ئەپڵ هەیە، بەڵام هەزارەها دوکان و فرۆشگەی دیکە هەیە بۆ خزمەتگوزاری چاک کردنەوەی مۆبایل. ئەم کێشەیە لە کاتێکدا دەردەکەوێت کە سیستمی iOS 9 دادەگریت. بەکارهێنەران پەیامێک دەبینن کە لێی نوسراوە ‘error 53’، و پاشان دەبینن کە هەموو وێنە و زانیارییەکانیان لەسەر ئامێرەکانیان بە تەواوەتی و بۆ هەمیشە سڕاوەتەوە.

یەڵڵا لەگەڵ iCenter  قسەی کرد کە یەکێکە لەو دوو فرۆشگە فەرمییەی ئەپڵ کە لە عێراق کاردەکەن و لە وێبسایتی فەرمی ئەپڵدا ناویان هەیە. ئەم فرۆشگەیە دەکەوێتە نزیک ناوچەی عەینکاوەی شاری هەولێر، کاتێک لێمان پرسین کە ئایا بەم کێشەیەیان زانیوە، لە وەڵامدا وتیان بەڵێ ئەم کێشەیە هەیە، بەڵام رەتیان کردەوە کە کەسێک هەبووبێت بە ناوی ئەو کێشەیەوە سەردانی فرۆشگەکەی کردبێت. ئەگەر بەکارهێنەرانەرانی ئایفۆن وارەنتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان هەبێت، ئەوا دەتوانن لە هەر یەک لەم دوو فرۆشگەیە مۆبایلەکانیان بگۆڕن، زانیاری زیاتریش لێرەدایە.

لەبەر ئەوەی بە هیچ جۆرێک ئەم کێشەیە چارەسەر ناکرێت، وا باشترە بەکارهێنەرانی ئەپڵ کە مۆبایلەکانیان لە دوکان و فرۆشگە نا فەرمییەکان چاککردووەتەوە، سیستمی iOS 9 دانەگرن. لە چەند راپۆرتێکیشدا هاتووە کە ئەو مۆبایلانەی کە لای وەستایان نەبینیوە و نەکراونەتەوە، بە هەمان شێوە بە تەواوی لە کار دەکەون کاتێک توشی ئەم کێشەیە دەبن.

کۆمپانیای ئەپڵ رایدەگەیەنێت کەم ئەم پێوەرە بۆ پاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانە لە دز و چەتە، بەڵام یەکێک لە وێبسایتی Boing Boing تێبیینییەکی هەیە و دەڵی، ” ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ لە سەرەتاوە و لە ناو پەکەتەکەدا بەکارهێنەرانیان ئاگادار بکردایەتەوە کە هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە فرۆشگە نا فەرمییەکانی چاککردنەوەی مۆبایل نەتوانن لە کاتی چاککردندا پەنجە مۆرەکە دەربهێنن و داتاکان بدزن، ئەوا دەبووە ریکلامێکی زۆر باش بۆ کۆمپانیاکە کە لە خەمی دزینی زانیاری بەکارهێنەراندان. بەڵام لە بری ئەوەی پێش فرۆشتنی ئایفۆنی ٦ ئەم زانیارییەی بدایەتە بەکارهێنەران، ‌کاتێک دان بەم کێشەیەدا دەنێت کە چەندین بەکارهێنەری تووشی ئەم کێشەیە بوون، ئەمەش بە خراپی بەسەر ئەپڵدا شکایەوە.”

چەند ڤیدیۆیەک هەن لەسەر تویتەر کە تێیدا باسی لەوە دەکات چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئێمە لە یەڵڵا هێشتا نەمان توانیوە دووپاتی بکەینەوە.

ئایا تۆش ئەم کێشەیەت هەیە لەسەر ئایفۆنەکەت؟ پەیوەندیمان پێوە بکە بە ئیمەیڵی [email protected]

 

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!