بە پێچەوانەی ئەوەی هەمیشە لەسەر ئینستاگرام دەیبینین کە رێگا دەدات بە بەکارهێنەرانی ڤیدیۆی ١٥ چرکەیی بڵاو بکەنەوە و ئەوانەشی کە رێکلام دەکەن ٣٠ چرکە بڵاو بکەنەوە، لە ئێستادا ئینستاگرام هەنگاوێکی دیکەی نا بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر بە درێژکردنەوەی ماوەی ڤیدیۆی رێکلامی بۆ ٦٠ چرکە.

کۆمپانیای ئینستاگرام رایگەیاند کە ئیدی رێگە بە کۆمپانیاکان دەدات  ڤیدیۆی رێکلامەکانیان تا ٦٠ چرکە درێژبکەنەوە و یەکەم تاقیکردنەوەی ئەم راگەیاندنەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی T-Mobile بۆ پەیوەندییەکان و Warner Brothers بۆ بەرهەمهێنانی فلیم و تەرفیهی.
ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام گەیشتووەتە ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر لە جیهاندا کە تۆڕی یەڵلا یەکێکە لەو بەکارهێنەرانە.

وا پێدەچێت کۆمپانیای فەیسبووک کار بکات لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی ئەو پلاتفۆرمە کاتێک ساڵی پار ئینستاگرام دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی رێکلام لە رێی وێنە و ڤیدیۆ لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان.