ئەو سیاسییە عێراقییانەی کە زۆرترین لايكيان هه‌یه‌ لە فەیسبووک

0

لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون  بە تۆڕی پەیوەندی نێوان خەڵک و سیاسییەکان. تەنانەت لە هەندێک کاتدا، بەتایبەتی کاتی هەڵبژاردن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جێگای ئەو شێوازە کۆنەی گرتۆتەوە کە لەکۆندا بەکار دەهات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و بووە بە بەشێکی گرنگ لەو پرۆسەیەدا.

عێراق زۆر بە خێرایی بەرەو پێش چوو لە تۆمارکردنی ژمارەی بەکاربەرانی فەیسبووک و سیاسییەکانیش ئەم تۆڕەیان بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بیر و ڕاکانیان بەکارهێنا هەتا دەنگیان بگات بە خەڵک. هەندێک کات لاپەڕەی سیاسییەکان دەبێتە شوێنی گفتوگۆکردنی سیاسی و بابەتەکانی ڕۆژ و بیر و ڕا گۆڕینەوە.

سەرکەوتووی هەر لاپەڕەیەکی فەیسبووک بە زۆری ژمارەی لایکەکانی پێوانە دەکرێت. (یەڵا) هەستاوە بە ڕیزبەندیکردنی لاپەڕەی سیاسییەکانی عێراق بە پێی زۆرترین ژمارەی لایکەکان. ئەمەش ڕیزبەندییەکەیە:

١- عەمار حەکیم

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 4,411,172

پێگەی سیاسی:  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق

٢- عه‌لی ته‌میمی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 1,416,316

پێگەی سیاسی:  پارێزگاری به‌غدا

٣- حه‌نان فه‌تلاوی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 1,359,414

پێگەی سیاسی: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ى ئیراده‌

٤- مه‌سعود بارزانى

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 1,101,381

پێگەی سیاسی:  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

٥- ئوسامه‌ نوجێفی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی:  1,011,595

پێگەی سیاسی:  سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى موته‌حیدوون بۆ چاكسازی

٦- تاریق هاشمی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 1,006,137

پێگەی سیاسی:  سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ى نوێبوونه‌وه‌

٧- خالد عوبێدی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 992,698

پێگەی سیاسی: وه‌زیری به‌رگری عێراق

٨- حه‌یده‌ر عه‌بادی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 906,110

پێگەی سیاسی:  سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق

٩- عادل عه‌بدولمه‌هدی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 613,131

پێگەی سیاسی:  وه‌زیری نه‌وتى عێراق

١٠- محه‌مه‌د غه‌بان

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 581,602

پێگەی سیاسی:  وه‌زیری ناوخۆى عێراق

١١- سه‌لیم جبوری

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 530,752

پێگەی سیاسی: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

١٢- ئه‌یاد عه‌لاوی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 406,088

پێگەی سیاسی: سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ى ویفاقی نیشتیمانى

١٣- عه‌لی باپیر

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 319,690

پێگەی سیاسی:  ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

١٤- به‌رهه‌م ساڵح

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 286,866

پێگەی سیاسی: سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووی هه‌رێمی كوردستان و جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق

١٥- محه‌مه‌د فه‌ره‌ج

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 267,554

پێگەی سیاسی: ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان

١٦- نه‌جمه‌دین كه‌ریم

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 265,776

پێگەی سیاسی: پارێزگاری كه‌ركووك

١٧- هومام باقر حه‌مودی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 235,421

پێگەی سیاسی: جێگری یه‌كه‌مى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

١٨- نوسینگه‌ى تایبه‌تى موقته‌دا سه‌در

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 215,175

پێگەی سیاسی: نووسینگه‌ى تایبه‌تى موقته‌دا سه‌در

١٩- قوباد تاڵه‌بانى

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 199,982

پێگەی سیاسی: جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان

٢٠- عه‌دنان زرفی

ژمارەی لایکەکانی لاپەڕەکەی: 192,790

پێگەی سیاسی: ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ى وه‌فای عێراقی

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!