بۆ ڕزگاربوون لە وشکبوون و قڵیشانی دەست ئەم تێکەڵەیە تاقی بکەرەوە

0

بەکارهێنانی هەندێک پێکهاتەی سروشتی یارمەتیت دەدات بۆ هێشتنەوەی دەستت بە نەرمی و جوانی، بە تێچونێکی کەم و بەفیڕۆنەدانی بڕێکی زۆر پارە لە کڕینی مارکە جیهانییەکاندا.

١- پێکهاتەی زەیتی خروع و زەیتی زەیتوون

١٠٠ میلیگرام زەیتی خروع لەگەڵ ١٠٠ ملیگرام زەیتی زەیتوون و ئاوی یەک لیمۆ تێکەڵ بکە و دەستی پێ تەڕ بکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. دەتوانیت ئەم پێکهاتەیە بۆ دەست شۆردن بەکار بهێنیت هەر کاتێک بتەوێت.

٢- پێکهاتەی شێر و لیمۆ

نیو کوپ شیری تازەی مانگا لەگەڵ کوپێک لیمۆ تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەستت لە نێو ئەو پێکهاتەیەدا بهێڵەرەوە، بەڵام پێش ئەوەی ئەم پێکهاتەیە تاقی بکەیتەوە دڵنیابە لەوەی دەستت هیچ برینێکی لەسەر نییە.

٣- پێکهاتەی شەکر

٢ کەوچک شەکر لەگەڵ ٣ کەوچک زەیتی منداڵ یان زەیتی زەیتون تێکەڵاو بکە و پاشان بە شێوەیەکی بازنەیی مەساجی پێ بکە لەسەر دەستت و پاش ١٠ خولەک بە ئاوی شلەتێن دەستت بشۆ.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!