بەشداربە لە بنیاتنانەوەی کتێبخانەی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی بەغداد!

0

پاش جەنگی عێراقی ساڵی ٢٠٠٣، کتێبخانەی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی بەغداد بە تەواوی لەناو چوو بەهۆی کۆمەڵێک  دزەوە کە ئاگرەکەیان تێدا کردەوە و بووە هۆی سوتان و لەناوچونی ٧٠ هەزار پەڕتوک. لە ئێستادا خوێندکاران ژمارەیەکی کەم لەو پەڕتوکانەیان لەبەرە دەستدایە کە پێویستییانە بۆ خوێندن.

 پڕۆژەی ١٦٨ کاتژمێر و چرکە ، سیستمێکی ئاڵوگۆڕکردنە کە لە پێشانگای هونەر لە واندەرسۆنی کەنەدا لە ڕێگای پرۆفیسۆری عێراقی وەفا بیلال دەستی پێکرد  کە ڕاستەوخۆ خوێنەری وەکو ئێوە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکانەوە دەبەستێتەوە، بۆ دابینکردنی  تێکست و پەڕتوکی  فێرکاری لە لیستی ئەو پەڕتوکانەی کە کۆلێژ داوایان کردووە. ئەم پڕۆژەیە بە یەکێک لە پڕۆژەکانی کیک ستارتەر دادەنرێت، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی پارە بۆ پشتیوانی پرۆژە داهێنەرەکان. دەتوانن بەم شێوەیە بەشداری لە کیک ستارتەردا بکەن:

پێشانگای هونەر لە وێندرسۆن ١٠٠٠ پەڕتوکی سپی  ئامادە کردووە کە بەشداربوان دەتوانن بیانبەن و لە بەرامبەردا  پەڕتوکە فێرکارییانەی  دەیانەوێت بیانبەخشن بۆ کۆلێژی هونەرەجوانەکان دایانبنێن.

لە کۆتایی پێشانگاکەدا ١٠٠٠ پەڕتوک بەدەست دەهێنن کە داوایان کردووە وپاشان هەموو ئەو پەڕتوکانە دەگوازرێنەوە بۆ کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە بەغداد و پرۆسەی بنیاتنانەوەی کتێبخانەی کۆلێژەکە دەست پێدەکاتەوە.

هەروەها دەتوانیت لە ڕێگای ئەم بڕە پارانەوە هاوکاری پێشکەش بکرێت  و لە بەرامبەردا دامەزرێنەرانی ئەم پڕۆژەیە خەڵات پێشکەشی بەشداربوانی پڕۆژەکە دەکەن

ئەو کەسەی بڕێ ١٥ $ ببەخشێت

ناوی لە سەر دیواری پێشانگاکەدا هەڵدەواسرێت لە وێندرسۆن

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو کەسەی بڕی ٢٥% ببەخشێت

چاپێکی دیاریکراوی وەکو  چاپە ئۆرجیناڵەکەی ئەو هونەرمەندەی دەست دەکەوێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو کەسەی ٥٠$ ببەخشێت

ناوی لەسەرەتای یەکێک لە پەڕتوکە پەروەردەییەکانی کۆلێژەکە دەنوسرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو کەسەی ١٠٠$ ببەخشێت

ناوی لە سەرەتای پێنج پەڕتوکی فێرکاریی کۆلێژەکە دەنوسرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەو کەسەی بڕی ١٠٠٠$ دەبەخشیت

چاپێکی دیاریکراوی بچوککراوەی ئەو هونەرمەندە وەردەگرێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ئەو کەسەی ٥٠٠٠$ ببەخشێت

یەکێک لە کارە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی دەست دەکەوێت کە لە لایەن خۆیەوە ئیمزای لەسەر کراوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم ڤیدیۆیە ئەوە پیشان دەدات کە چی بەسەر  کتێبخانەی کۆلێژی هونەرە جوانەکاندا هاتووە و هەروەها پرۆژەکە لە چی پێکهاتووە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!