رکابەری بۆ پێکەوە بەستنی بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەت دەستی پێکرد

0

رکابەری بۆ پێکەوە بەستنی بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەت دەستی پێکرد

ئەپڵ و ئەندرۆید بە شێوازێکی جیاواز کەوتوونەتە پێشبڕکێ، ئەم دوو بەرهەمهێنەرە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکان بە ئامێری مۆبایلی زیرەک روماڵ بکەن.

جگە لە تۆیۆتا، بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمۆبێل درکیان بە گرنگی پێکەوە بەستنی ئامێری زیرەکی شۆفێران کردووە لەگەڵ سیستمی ناو ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ مۆسیقا و نەخشە و پەیوەندی تەلەفۆنی و بەرەوپێشبردنی سیستمی سەلامەتی.

مەزەندە دەکرێت بەکارهێنانی ئامێری مۆبایل هۆکاری ١.٦ ملیۆن رووداوی هاتووچۆ بێت لە ساڵێکدا لە ئەمریکا وە نامە ناردن لە کاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا هۆکاری مردنی ١١ گەنجی ئەمریکی بێت لە رۆژێکدا، لەبەر ئەوە شتێکی سەرسوڕهێنەر نیە کە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەیانەوێت سیستمێکی وا بناسێنن کە ئامێری تەلەفۆن دووربخەنەوە لە شۆفێران لە کاتی لێخوڕیندا بۆ ئەوەی سەرنجی تەواو بدەنە رێگا.

هەر دوو کۆمپانیای سەرەکی بواری ئامێری مۆبایلی زیرەک، ئەپڵ و ئەندرۆید، پێشنیارەکانیان بە ئاسانترین شێوە خستۆتە بەردەم کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، لە ئێستادا ئەپڵ سیستمیCarPlay  لە ئۆتۆمبێلی فێراریدا دامەزراندووە.

CarPlay خۆی بە “یاریدەدەری فڕۆکەوانی سەرەکی” ناساندووە، هاوشێوەی ئەم سیستمە، ئەندرۆید Android Auto  ی بەرهەم هێناوە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان. ئەم سیستمانە دەتوانرێت بە داشبۆرد و سوکانی ئۆتۆمبێلەکانەوە ببەسترێت، وە لە هەموو ئەمانەش گرنگتر لە رێگەی دەنگەوە فرمانەکان جێبەجێ بکرێن، واتە نامەکان بخوێنرێنەوە و لە کاتی وتنی وشەکاندا، وشەکان بنوسرێنەوە.

کرداری سەرەکی پێکەوە بەستنی ئەم سیستمانە لەگەڵ ئۆتۆمبێلدا بۆ دامەزراندنی سیستمی رێنمونیکارییە. لەسەر وێبسایتی car.com ، بەکارهێنەران Google Map بە باشتر دەزانن وەک لە نەخشەکانی سیستمی ئەپڵ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کرداری “هەڵگوشین و گەورەکردن” لە سیستمی ئەپڵدا نیە و وای کردووە بەکارهێنەری زۆری نەبێت. هەردوو سیستمەکە کێشەی درەنگ بینینیان هەیە.

بەرهەمهێنەران دەتوانن سیستمەکان بە پێی تایبەتمەندیەکانی خۆیان دابڕێژن، بەڕێوبەرێک بە  car.com ی راگەیاند: “ئێمە بازرگانی و هاوبەشی دەکەین لەگەڵ خەڵکدا، وە ئەو بەرنامانەی کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، پەیوەندی بە ماشێنەکەوە هەیە. ناتوانیت یاریAngry Bird  بکەیت!

لەبەر ئەوەی پرۆژە بازرگانیەکان هەماهەنگیان هەیە لە نێوان خۆیاندا، بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل و دروستکەرانی سیستمی بەکاربردن لە پێویستیەکانی شۆفێران تێدەگەن و ئەو بەرنامانە دروست دەکەن کە هاوکاری شۆفێران دەکات لە کاتی لێخوڕیندا، ئێمە دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە لە چەند ساڵی داهاتوودا مۆدێلە تەواو هاوئاهەنگەکان لەگەڵ سیستمی رێگاوباندا پەرەپێبدەن، هەرچەندە لە ئێستادا چەند ڤێرژنێکی سەرەتایی لەبەردەست دایە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!