زانایان ڕۆبۆتێک دادەهێنن کە هەلی منداڵ بوون زیاد دەکات

لە گرنگترین هۆکارەکانی دواکەوتنی پرۆسەی منداڵبوون لاوازی تۆوە کە ناتوانێت خۆی بگەیەنیت بە هێلکە و پڕۆسەی پیتاندن  ڕونادات

گرنگترین هۆکارەکانی لاوازی تۆو:

١. کەم و کورتی و کێشە لە گونەکاندا.

٢. کاتێک ژمارەی تۆو زیاد دەکات بۆ ٦٠ ملیۆن ، لەو کاتەدا جوڵەی تۆوەکان لاواز دەبن.

٣. هەوکردنی سێکسی و پرۆستات.

٤.نەخۆشی شەکرە.

٥.جگەرە کێشان و خواردنەوەی کحولی.

٦. بوونی کێشە لە گلاندەکانی  ڕژێنی مێشکدا

٧. تێکچونی ناوچەی سەر گون کار لە  باش کارنەکردنی گونەکان گونەکان دەکات.

٨. کەمی ڤیتامین سی وئی

٩. بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی وەکو هێورکەرەوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی خوڵەی تۆو لە پیاواندا.

١٠. زیادبوونی کێش و بەتایبەتی لە ناوچەی سکدا وا دەکات پلەی گەرمی گونەکان بەرزبێتەوە و تۆوەکان لاوازببن.

هەر بۆیە زانایانی ئەڵمانی هەستان بە داهێنانی ڕۆبۆتێکی وردبین کەهەڵدەستێت بە گواستنەوەی خێرای تۆوی لاوازی پیاو بۆ هێلکەی ژن  تا پڕۆسەی پیتاندن ڕووبدات و هەروەها ئەم  ڕۆبۆتە مادەیەکی داپۆشەری تێدایە کە وەک موگناتیز کار دەکات و  دەتوانێت تۆو بگرێ لە نێو زێدا و بە شێوەیەکی خێرا بیگوازێتەوە بۆ لای هێلکە.پەیمانگای زانستی نانۆ لە ئەڵمانیا ئەزموونێکی سەرکەوتوی پیتاندنی ئەنجام دا بۆ ئەو خێزانانەی کە کێشەی دواکەوتنی منداڵبوونیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگای ئەم ڕۆبۆتەوە پڕۆسەکە چارەسەر بکەن.

via GIPHY