سودە سەرسوڕهێنەرەکانی چای کیسە

0

١. بۆ چارەسەری ئاوسانی چاو و هێڵە ڕەشەکانی دەوری چاو

کاتێک چای دەخۆیتەوە کیسەکانی لە نێو ساردکەروەدا هەڵگرە و پاشان بە ساردی بیخەرە سەر چاوت، بەو شێوەیە دەبینیت کە هێڵە سورەکانی دەوری چاوت نامێنێت و ئاوساوییەکەی کەم دەبێتەوە.

٢. چارەسەری زیپکە

کیسەی چای کەرەستەیەکی باشە بۆ چارەسەرکردنی زیپکەی گەنجان. دەتوانیت بەو کیسە چایە دەمو چاوت بسڕیت بە تایبەتی ئەو شوێنەی زیپەکەی پێوەیە، باشترە کیسەی چای سەوز بیت.

٣. پرچ

کیسەی چایەکان لە ئاوی گەرمدا بکوڵێنە و پاش ئەوەی سارد دەبێتەوە پرچتی پێ شانە بکە. بەو شێوەیە پرچت پڕ و بریقەدار دەردەکەوێت.

٤. لە پاش بەکارهێنانی ماسک

پاش ئەوەی ماسکی تایبەت بەکار دەهێنیت بۆ دەمو چاوت، هەوڵ بدە کیسەی چای بخەرە سەر ناوچەوان و ڕومەت و چەناگەت بۆ ئەوەی زیاتر سود لەو ماسکە وەر بگریت.

٥. سوتان لەبەر تیشکی خۆر

کیسەی چایەکە بخەرە سەر ئەو شوێنەی هەست دەکەیت زیانی پێکەوتووە لەبەر تیشکی خۆر. چای ڕەش باشترین جۆر بۆ چارەسەر کردنی سوتان.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!