Find anything you need on Yalla

سێ براندی جیهانی کە هەرگیز بە بیرتدا نەهاتووە ڕۆژێک لە ڕۆژێک لە ڕۆژان دیار نەمێنێت

0

لەم ساڵانەی دواییدا چەندین مامەڵەی فرۆشتن و یەکگرتن کرا کە کاردانەوەی بەسەر جیهانی ئەلیکترۆنیدا بەجێهێشت و وای کرد چەند مارکەیەکی نوێ دەرکەون و هەندێکیتر دیار نەمێنێت.

هەندێک لەو براندە بەناوبانگانەی کە لە ئەمڕۆدا دیارنەماون

١.مۆبایلی مۆتۆرۆلا

لە نەوەدەکاندا مۆبایلی مۆتۆرۆلا زۆر باو بوو، بەڵام ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە پاشەکشەی کرد لە ناو بازاڕەکەدا بە هۆی دروستبوونی مۆبایلە زیرەکەکانەوە، بۆیە لە ساڵی ٢٠١١ ڕەزامەندی دەربڕی بە فرۆشتنەوەی براندەکەی بۆ کۆمپانیای لینۆڤۆ و تێکەڵ بوونەوەی مۆبایلەکانی لەگەڵ مۆبایلی ئەم کۆمپانیایە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢.نۆکیا

لە ڕابردوودا لە بەناوبانگترین براندەکانی مۆبایل بوو، بەڵام لە ئێستادا بووە  قوربانیی مۆبایلە زیرەکەکان و هەر بۆیە لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە کڕایەوە و گۆڕدرا بە براندێکی نوێ بە ناوی Microsoft Lumia.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣.پاڵم بۆ ئامێرە زیرەکەکان

براندی پاڵم نەیتوانی ببێت بە براندێکی زۆر ناسراو لە ناوچە عەرەبییەکاندا وەک ئەو ناوبانگەی هەیبوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، هەر بۆیە لە لایەن کۆمپانیای “ئێچ پی”یەوە کڕایەوە، بەڵام کۆمپانیای “ئێچ پی”ش سەرکەوتوو نەبوولە فرۆشتنی مۆبایلدا، هەر بۆیە بە شێوەیەکی گشتی لە ساڵی ٢٠١٥دا راگرتنی بەرهەمەکانی  ڕاگەیەندرا .

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!