ساڵی ٢٠١٥ کۆتایی هات لەگەڵ ئەو ڕێکلامانەدا کە کە کۆمپانیا بچوک و گەورەکان دەیانکرد بۆ مۆبایلە زیرەکەکان کاتێک هەر کۆماپانیایەک ڕایدەگەیاند مۆبایلەکەی ئەم باشترین جۆرە لە بازاڕدا و کێبڕکێ دەستی پێدەکرد لە نێوان کۆمپانیاکاندا و هەموو ئەمانەش بۆ بەکاربەر بوون و لە کاتێکدا لەگەڵ گۆڕانی جۆری مۆبایلەکە نرخەکەشی دەگۆرا و لەو کاتەشدا بەکاربەر خۆی لە نێو کۆمەڵێک مۆبایلی باش و سەرنجڕاکێشدا دەبینییەوە کە بە جۆرێک کە هەرگیز پەشیمان نەدەبووەوە لە کڕینی هەر یەکێکیان.

ئەو دەستەواژانەی کە هەمیشە لە بەکاربەرانی مۆبایلەوە گوێمان لێدەبیت بە تایبەتی مۆبایلی گالاکسی و ئایفۆن ” ئایفۆن باشترە – نا بابە دە بڕۆ گالاکسی باشترە-  شاشەی گالاکسی باشترە و هەتا دوایی” ئەمە و چەندین دەستەواژەیتر لە نێوان بەکاربەرە سەرسەختەکانی مۆبایلە زیرەکەکاندا دەگوترا”.

بەڵام با  بە عەقڵ بیر بکەینەوە، دوور لە هەست و دەمارگیری گفتوگۆ بکەین  ئایا مۆبایلێکی زیرەک هەیە کە هەموو سیفەتە باشەکانی مۆبایلی لە خۆ گرتبیت و کەمترین ڕێژەی سلبییاتی هەبیت ؟ ئایفۆن و گالاکسی بە نمونە وەردەگرین کە زۆرترین ناوبانگیان هەیە لە نێو بەکاربەراندا و چەندی سیفەتی ئەرێنی و نەرێنییان تێدایە.

ئایفۆن… ناشاردرێتەوە مۆبایلی ئایفۆن چەند تایبەتمەندییەکی بەهێزی هەیە وەک خاوەنی دیزاینێکی جوان و کامێرای زۆر باش و چەندین تایبەتمەندی ناوەکییە .. بەڵام! ئەی پاترییەکەی؟ پاتری ئایفۆن بە ناوەند دادەنرێت و دەتوانین بە یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی  دایبنێین لەگەڵ ئەوەشدا کە   سیستەمی ئایفۆن کە زۆرێک بە داخراو ناوی دەبەن وبە کاربەر ناتوانێت بە ئارەزوی خۆی کاری پێبکات  وەک مۆبایلە ئەندرۆیدەکان.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئێستاش با بێینە سەر جۆری مۆبایلی گالاکسی ئێس و گالاکسی نۆت. ئامێری گالاکسی لە لایەن زۆرێک لە بەکاربەرانەوە پەسەندە و خاوەنی زۆرێک تایبەتمەندی و سیفەتی نایابە  کە هیچی لە تایبەتمەنییەکانی ئایفۆن کەمتر نییە، بەڵام دیارترین خاڵی لاوازی ئەم مۆبایلە ڕووەکەیەتی کە ڕام و میمۆری زۆر سەرقاڵ دەکات و زۆرێک لە ئەپڵیکەیشنەکان لە کاتی کردنەوەیاندا هێواشن لەگەڵ ئەوەشدا تێبینی دەکرێت کە پاترییەکەشی لاوازە بە تایبەتیش ئامێری “گالاکسی ئێس”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم  دوو ئامێرەمان وەکو نمونە وەرگرت بۆ ئەوەی خوێنەران و بەکاربەری مۆبایلە زیرەکەکان بزانن هیچ مۆبایلێکی زیرەکیی نمونەیی نییە لەم جیهانەدا و هەموو مۆبایلێک باشی و خراپی هەیە ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها بەکاربەرە کە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی دەدات، هەر بۆیە پێویست بە دەمارگیری و توڕەبوون ناکات بۆ پشتیوانی کۆمپانیایەکی دیاریکراو وەک ئەوەی پشکت هەبیت تێیدا، ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە بەکەڵکت دێت و لیگەڕێ ئەوانیتریش وا بکەن.

ئێستاش پێشبینی هاتنی چەند مۆبایلێکی زیرەک دەکەین بە چەند تایبەتمەندییەکەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ دەردەچن و بە گالاکسی ئێس ٧ دەست پێدەکات کە پێشبینی دەکرێت پاش دوو مانگ دەربچێت و هەروەها ئایفۆن ٧ کە ڕەنگە لە مانگی ئەیلولدا دەربچێت.

١. ئەمساڵ زیاتر پشتیوانی لە وایەری  USB-C دەکرێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ساڵی ٢٠١٥ دا هەندێک مۆبایلی زیرەکمان بینیUSB-C  یان بەکار دەهێنا بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرێت لەم ساڵدا کۆمپانیاکان زیاتر ئەم جۆرە بەکار بهێنن لە مۆبایلەکانیاندا، بە کورتی USB-C   شێوازێکی نوێیە لە  USB کە بە هێز و خێراییەکەی ناسراوە کە دەگاتە ١٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی خێراتر مۆبایلەکە شەحندەکاتەوە لە  Micro – B  کە لە زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکداندا هەیە.

 

٢. پاڵپشتییەکی زیاتر لە کامێراوی دیقی زیاتری  ” 4K”  دەکرێت لە مۆبایلەکاندا

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دیقەی  ” 4K”  دیقەیەکی زۆر بەرزە بە بەراورد بە  HD وەک لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە، لە ساڵی ٢٠١٥ دا مۆبایلێکی کەم هەبوو کە کامێراکەی بتوانێت بەم شێوەیە وێنە بگرێت وەکو ئایفۆن ٦ ئێس و گالاکسی نۆت ٥، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٦دا مۆبایلێکی زۆر دەربچێت کە بتوانێت بەم دیقەیە وێنە بگرێت .

 

٣. پڕۆسێسەری باشتر لە چەند کۆمپانییایەکی جیاوازەوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پێشبینی دەکرێت کۆمپانیایەکی زۆر ببینین وەکو کوالکۆم و سامسۆنگ و چەند جۆرێکیتر کە پرۆسێسەری خەیاڵی دابنێن کەوا بکات مۆبایلەکان چەندین جار خێراتربن لە جاران، لەمساڵدا هیچ بەرەوپێشچونیکی بەرچاومان نەبینی لە پرۆسێسەری مۆبایلدا لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هاوڕاین لەسەر ئەوەی پرۆسێسەرەکان بەشێوەیەکی گشتی زۆر باشن بەڵام بە دڵنیاییەوە خێرابوونی پڕۆسێسەرەکان لە مۆبایلدا کاریگەری دەبێت بەسەر پاتری مۆبایلەکەوە و زووتر شەحنی دادەبەزێت.

ساڵ لە دوای ساڵ بەرەو پێشچونی بەرچاو دەبینین لە مۆبایلە زیرەکەکداندا بەڵام وەک لە سەرەتادا باسمان کرد هیچ مۆبایلێکی نمونەیی نییە.