فەلافلی فەیسبووک: چۆن تۆرە کۆنەلایەتیەکان خواردن دەگەیەنەتە ماڵەکەت

0

دەکرا وا بیرت بکردبایەوە کە فەیسبووک لەلایەن کەسێکی عێراقیەوە داهێنرابوبا، بەکارهێنانێکی بێ شومار و زۆر لە لایەن خەلکی عێراقەوە بەدی دەکرێ .

مارک زووکەر بێرگ (داهێنەری فەسیبووک) دەبێ خۆشحال بێت کە چۆن عێراقییەکان ئاڵودەی ئەم تۆرە کۆمەلایەتییە تەمەن (10) ساڵە بوونە بەو پێیەی کە هەرچییەک دەکەیت، دەبێ  ئەم تۆرە کۆمەلایەتییە بەکاربهێنی بۆ مەبەستەکەت.

هەروەک ئاماژەی پێ کراوە لە نوسینێک لە ماڵپەری نیقاش لەم هەفتەیەدا کە کردارە بازرگانیەکان لە  ووڵاتدا پەرەیان سەندوە بە شێوەیەکی بەر چاو لە بواری بەکارهێنانی پۆرتاڵە تایبەتیەکان و ئەپلیکەیشنەکانی ئایفۆن بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان  کە زۆر جاران کڕیارەکان لە رێگەی فەیسبووکەوە کاڵاکانیان وەردەگرن.

ئیبراهیم سەلاح  دەلێت ” هەندێک لە کۆگاکان کاڵاکان وەک جل و بەرگ و کاتژمێر و مۆبایل و کتێب و هتد… دەگەیننە کڕیارەکان لە رێگەی کورتەنامەکانیانەوە.

“خواردن داواکردن لە رێگەی فەیسبووک”ـەو یەکێکە لە باوترین سیماکانی خەڵکی بەغدا بەشێوەیەک چیتر پێویست ناکات بچیتە چێشتخانەکان  یان بە پەیوەندی تەلەفۆنی داوای خواردن بکەن . ئێستا خواردن داوا دەکەن  لە رێگەی فەیسبووکەوە.

دەکرێت لەم بوارەدا یەکەم نمونە باس بکرێت  کە ئەویش (تارق بەیاتی)يه کە هاورێکەی نامەیەکی فەیسبووکی بۆ ناردووە کە ئارەزووی فەلافلی چێشتخانەکەی دەکات.

تارق بەیاتی دەڵیت ” یەکێک لە کارمەندەکانی چێشتخانەکەم ڕاسپارد کە فەلافلەکە  بگەیەنێتە مالی برادەرەکەم، هەر لەو کاتەدا بیرۆکەی خواردن گەیاندم بۆ هات لە رێگەی فەیسبووکەوە، وە ئەمەش رێگایەکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە نایانەوێت ماڵەکانیان جێبهێلن بە مەبەستی خواردن یان کاتێکی ئەوتۆیان لە ژێر دەستدا نییە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!