لاس فیگاس فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان نمایش دەکات کە توانای هەڵگرتنی سەرنشینی هەیە

0

لاس فیگاس فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان نمایش دەکات کە توانای هەڵگرتنی سەرنشینی هەیە!

پێشانگای CES ناسراو بە پێشانگای بەکاربەری  ئەلیکترۆنی کە ساڵانە لە مانگی کانونی دوومدا  لە ناوەندی کۆبونەوەکانی لاسفیگاسدا دەگێردرێت و میوانداری چەندین جۆر بەرهەمی نوێ و کەرەستەی تەکنەلۆژیا دەکەن. لە پێشانگاکەدا چەندین جۆری بەرهەمی نوێ بۆ یەکەم جار  نمایش کرد Xbox ی ساڵی ٢٠٠١ و تەلەفزیۆنی 3D ی ساڵی ٢٠٠٩.

زۆر بەرهەم هەبوون کە  جێی سەرنج بوون لەم ساڵدا لە پێشانگاکەدا  کە لە ڕۆژانی لە ٦ و ٧ ی کانونی دووەمدا بەردەوام دەبیت. بەڵام بەرهەمێک سەرنجی زۆرێک لەوانەی بۆ خۆی ڕاکێشا کە ئارەزووی تەکنەلۆژیایان هەیە ئەویش ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بوو کە توانای هەڵگرتنی سەرنشینێکی هەیە، و لە لایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە نمایشت کرا لە پێشانگاکەدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کۆمپانیای  EHang لە CES فڕۆکە نوێیەکەی نمایش کرد  کە دەتوانێت هەموو شارەکەت بگەڕێنێت  تەنها بە یەک دەست پیداناندا و لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنێکەوە کە بە تابلێتەوە  یان مۆبایلەوە بەستراوە. فڕۆکەکە شاشەیەکی گەورەی هەستیاری تێدایە، هەروەها دەتوانیت سود لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی وایەرلێس و فێنککەرەوە ببینیت. کۆمپانیاکە هیوای خواست کە ئەم تەکنەلۆژیایە بتوانێت بە هەموو بازاڕەکانی جیهان بگات و بەڕێوبەری کۆمپانایاکە دەڵیت نرخی ئەم بەرهەمە ٢٠٠،٠٠٠$ و ٣٠٠،٠٠٠$ ە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!