مەڕۆ بۆ دەرمانخانە، “مسوگچي” دابەزێنە

0

لە ئێستادا زۆربەی ئەپەکانی مۆبایل لەیەک دەچن و هێچ کێشەیەک چارەسەر ناکەن. هەر بۆیە کۆمەڵێک گەنجی عێراقی دەرچوی کۆلیژی دەرمانسازی و ئەندازیاری هەنگاوێکی جیاوازیان نا بە دروستکردنی ئەپلیکەیشنێکی نوێ و جیاواز.

مسوگچی ئەپلیکەیشنێکە لە نێوان دەرمانخانەو کۆمپانیا و کۆگاکاندا بەکاردێت کە دەتوانیت ئەو کەرەستانەی لە نێو کۆگاکاندا هەیە بیانبینیت و بیکڕیت.

 ئەم ئەپە خزمەت بە دەرمانسازەکان دەکات چونکە:

١ .دەتوانیت هەموو پێداویستییەکان ببینێت کە لە کۆگاکانی عێراقدا بوونی هەیە.

٢ .گەڕانی خێرا و ئاسان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەرەستانەی کە دیار نەماوەن تەنها بە نوسینی ناوی بازرگانی و زانستی کەرەستەکە.

٣.داواکردنی کەرەستەی پێویست لە هەر کاتێکدا لەگەڵ گەیاندنی خێرا و بە خۆڕایی.

هەروەها خزمەتی کۆگاکان دەکات بەوەی:

١. هەر کۆگایەک حسابێکی تایبەتی هەیە کە کەرەستەکانی تێدا نمایش دەکات.

٢.دەتوانیت لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی یان ڤایبەر کەرەستەکانت داوا بکەیت.

٣.زۆر بە خێرایی سەرژمیری بۆ فرۆشتن و داهات دەکات.

٤.ناردنی ئۆفەرەکان لە ڕیگای مۆبایلەوە.

ڤێرژنی بێتا بۆ ئەپلیکەیشنی مسوگچی لە مانگی یەنایری ساڵی ٢٠١٦ دا دەردەچیت و بە شێوەیەکی فەرمیش لە مانگی فێبرایری  ٢٠١٦ دەتوانیت دەستتکەوێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!