Find anything you need on Yalla

١٠ باشترین فیلمی بیانی لە ساڵی ٢٠١٦

0

تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە و ماڵئاوایی لە ٢٠١٦ دەکەین، با بزانین ١٠ باشترین فیلمی بیانی لە ٢٠١٦ چی بوون؟

  Doctor Strange    

ئەم فیلمە لە نواندی بین دیکیت کیومبرباچە و باس لە نەشتەرگەرێکی بلیمەت دەکات کە ڕووبەرووی گرفت دەبێتەوە لە پیشەکەیدا بۆیە پەنا دەباتە بەر جادووگەرێک تاوەکو فێری بکاتە چۆن جیهان لە شەڕو خراپەکاری بپارێزێت.

Hell or High Water

درامایەکی سەرنج راکێشە و باس لە دووبرای هەژار دەکات کە دەیانەوێت  بانکێک بدزن کە دەیەوێت دەست بەسەر زەوی کێلگەکەیان دابگرێت، بەڵام براکان بەهۆی پۆلیسێکی زیرەکەوە تووشی گرفت دەبن.

کاپتن ئەمەریکا: جەنگی جیهانی

دوای ئەوەی خەڵکی بێ تاوان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە،  پاڵەوانانی تیمی ئیڤینگەرز  لەنێوخۆیاندا تووشی ململانێی دەبن و دەبنە دووبەرە.

Deadpool

ئەم فیلمە لە نواندنی رایان ڕینۆلدزە و باس لە سەربازێک دەکات کە تووشی نەخۆشییەکی سەخت هاتووە و دەچێتە لای پزیشكێکی فێڵباز تا چارەسەری بکات، پزیشکەکە ئەشکەنجەی زۆری دەدات بەڵام توانایەکی سەرسووڕهێنەری پێ دەبەخشێت و زۆر زوو چاک دەبێتەوە.

زۆتۆپیا: جیهانی نموونەیی گیانلەبەران

فیلمێکی ئینمەیشنە و باس لە چیرۆکی جودی دەکات، لەم شارە نموونەییە کە هەوو گانلەبەران بە ئاشتی بەیەوەکەو دژین، جودی دەبێتە یەکەم کەروێشک کە دەبێتە پۆلیس.

ئەم ئەنیمەیشنە  بەدەنگی هەریەکە لە شاکیرا و جایسۆن بایتمان وجینیڤەر گۆدوینە.

یاخیبووەکان: چیڕۆکی شەڕی ئەستێرەکان

ئەم فیلمە باس لە زانایەک دەکات کە بەئاسوودەی لەگەڵ خێزانەکەی ژیان بەسەر دەبات تا ئەو کاتەی  لەلایەن هێزێکی شەڕانگێزەوە دەرفێندرێت، دوای چەندین ساڵ دەبێتە ئەندازیاری سەرپەرشتیکاری بەهێزترین چەک لە مەجەڕەکە بەڵام کچەکەی دەیەوێت ڕزگاری بکات بۆیە دەبێتە سیخوڕ.

Arrival

ئەم فیلمە لە نواندنی ئیمی ئەدامز و جیریمی ڕینەرە و باس لە نیشتنەوەی کەشتی بوونەوەرانی بۆشایی ئاسمان دەکات کە لە ١٢ شوێنی جیاجیای زەوی نیشتوونەتەوە، بۆیە لویز بانکس و تیمەکەی هەوڵدەدەن پەیوەندییان پێوەبکەن تا بزانن مەبەستییان چییە لەم هاتنە.

Manchester by the Sea

ئەم فیلمە باس لە پیاوێکی تەنها دەکات کە لەناکاو هەواڵی مردنی براکەی پێ دەگات بۆیە دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لێی گەورەبووە و دواتر بۆی دەردەکەوێت کە برا مردووەکەی ئەوی کردووە بە سەرپەرشتیاری کوڕە هەرزەکارەکەی.

Moonlight

ئەم فیلمە لە نواندی مایرشالا عەلی یە و باس لە کورێک دەکات کە لە خێزانێکی لێک هەڵوەشاوە گەورە دەبێت و دەیەوێت خۆی بدۆزێتەوە ، بەڵام لەبری ئەمە خۆی لە مەیامی دەبینێتەوە کە بەدەست ماددە بێ هۆشکەرەکان دەناڵێنێت.

 La La Land

ڵاڵا لاند یاخود زەوی خەیاڵ، ئەم فیلەمە لە نواندنی ئێما ستۆن و ڕایان گوسلینگە، جیاوازی ئەم فیلمە لەوانی تر ئەوەیە کە فیلمێکی میوزیکییە و باس لە چیرۆکی خۆشەویستی نێوان کچێک دەکات  کە دەیەوێت کاری نواندن بکات  لەگەڵ کوڕێکی  میوزیک ژەن.  

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!