٦ داهێنەر کە داهێنانەکانیان بووە هۆی مردنیان

0

فرانسیس ستانلی

لە ساڵی ١٨٩٦ ستانلی ئۆتۆمبێلێکی هەڵمی داهێنا و لە کاتی لێخوڕینیدا لە ساڵی ١٩١٨ ڕوو بە ڕووی سوڕانەوەیەکی بەهێز بووەوە و ئەمەش بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی و پاشان مردنی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ولیام بۆلۆک

لە  یەکەم داهێنانی چاپخانەی ڕۆژنامە و گۆڤاردا، پەشێکی دەزگاکە کەوت بەسەر قاچەکانیدا و بووە هۆی شکان و هەوکردنی قاچەکانی و پاشان گیان لەدەست دانی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

تۆماس ئەندرۆس

تۆماس ئاندرۆس، دیزاینەری کەشتی تایتانیک لەسەر کەشتییەکە بوو کاتێک ژێر ئاو کەوت. دەڵین کاتێک سەرنشینەکان سواری کەشتیەکانی رزگاربوون بوون ئەم ڕۆشتووە بۆ ژوری جگرە کێشان و لە وێنەی سەر دیوارەکە وردبووەتەوە تا ئەو کاتەی کەشتییەکە ژێر ئاو کەوتووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هێنری سمۆلۆنسکی و هال بلاک

سمۆلۆنسکی و بلاک ئۆتۆمبێلی فڕێوی فۆردییان داهێنا بە دوو باڵەوە، لەکاتی تاقیکردنەوەی هەڵدانی ئۆتۆمبێلەکەدا، باڵەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە لاشەکەی جیابووەوە و بووە هۆی کوشتنی هەردوو داهێنەرەکە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ماری کیوری

ماری کیوری بۆ یەکەم جار ڕەهەندی ڕادیۆم و یۆلیۆمی دۆزییەوە کەلە ئێستادا بە ” تیشکی نەوەوی ” ناسراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ماری توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیا و فیزیا بەدەست بهێنێت. بەداخەوە لێکۆڵینەوە زانستییەکانی بووە هۆکاری توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن و پاشان بووە هۆکاری مردنی لە ساڵی ١٩٣٤دا

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

فرانس ڕیچارد

بەرگدرو و داهێنەری فەڕەنسی فرانس ڕیچارد، یەکەم کەسبوو کە بیرۆکی دروستکردنی پۆشاکی فڕینی بۆ هات. ڕیچارد داوای لە پۆلیس کرد کە ڕێگای بدەن بۆ تاقیکردنەوەی پۆشاکەکە لە شوێنێکی بەرزدا و ڕەزامەندی وەرگرت. بەڵام ئەوان پێیان وابوو پۆشاکەکە لەسەر بوکەڵەیەک تاقیدەکاتەوە. ڕیچارد یاساکانی پێشێ کرد و پۆشاکەکەی لەسەر خۆی تاقیکردەوە و  لەسەر برجی ئیڤڵەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!