٨ زانیاری بەسود بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن

0

هەر یەک لە ئێمە کاتێکی زۆر بەسەردەبەین لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانمان. مۆبایلەکانمان بۆ یاری کردن و گۆرانی و وێنە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەندین شتی دیکە بەکار دەهێنین. هەندێک جار بیر دەکەینەوە و خۆزگە دەخوازین پاتری مۆبایلەکانمان ٪٥٠٠ بووایە، یاخود کاتێک وێنەیەک پشانی دایکمان دەدەین و ئەوەندە حول حولییە، دەیەوێت وێنەکانی دیکەش ببینێت، بەڵام تۆ نە دەتەوێت وێنەکان بسڕیتەوە، نە دەشتەوێت دایکت بیبینێت، و چەندین زانیاری دیکە کە هێشتا لەسەر ئایفۆنەکەت نەتزانیووە، ئێمە بۆت ئاسان دەکەین.

یەڵا چەند زانیاریەک پێشکەشی بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەکات، گرەو دەکەین ژمارە ٣ و ٥ت نەدەزانی!

1 – خەڵک لە عێراق بەردەوام دوادەکەون بۆ کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن و کارەکانیان. دەتوانن لە رێگەی رۆژ ژمێری ناو ئایفۆنەکانەوە هەموو زانیارییەکانتان داخڵ بکەن و رۆژ ژمێرەکەش بە بیرتان دێنێتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

2 – بۆ ئەوەی شەحنی مۆبایلەکانمان زوو دانەبەزێت، دەتوانین هەڵبژاردەی “Low Power Mode ” هەڵبژێرین،

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

3 – کاتێک دایکت سەیری وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت دەکات، و ناتەوێت وێنەی هاوڕێ کچەکەت یا هاوڕێ کوڕەکەت ببینێت، چی دەکەیت؟ بەم رێگا ئاسانەی خوارەوە وێنەکانت بشارەوە:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

4 – لە کاتی یاریکردندا نامەیەکت بۆ دێت لە خۆشەویستەکەتەوە، کاتێک نامەکە دەکەیتەوە و دواتر دەتەوێت بگەڕێیتەوە سەر یارییەکەت، لە بری ئەوەی ئەپڵیکەیشنەکە دابخەیتەوە و ئەپڵیکەیشنێکی دیکە بکەیتەوە، دەتوانیت لە لای چەپی بەشی سەرەوە بچیتەوە سەر ئەپڵیکەیشنەکەی پێشتر کردبووتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

5 – بۆ ئەوەی ئەو بەشەی گۆرانییەکە پێش بخەیت کە حەزت لێی نییە، دوو جار پەنجە بنێ بە دوگمەکەی ناوەڕاستدا و لە جاری دووەمدا دەستی لەسەر رابگرە تا ئەگەیتە ئەو شوێنەی دەتەوێت بووەستیت.

 

6 – تا ئێستا زانیوتە کە دەتوانی بە سیری بڵێیت بەیانی کەی خەبەرت بکاتەوە؟

 

7 – زۆر پەلەتە و دەتەوێت مۆبایلەکەت زوو شەحن بێتەوە؟ Airplane Mode هەڵبژێرە پێش ئەوەی مۆبایلەکەت بکەیت بە شەحنەوە.

 

8 – بۆ ئەوەی بە کواڵتییەکی بەرزتر وێنەکانت بنێریت بۆ هاوڕێکانت، لە بری ئەوەی لە viber یا whatsapp بینێریت، لە رێگەی Airdropەوە وێنەکانت بنێرە بۆ ئەو هاوڕێیانەت کە ئایفۆنیان پێیە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!