چی دەربارەی سیخوڕەکانی ناو ماڵەکەت دەزانیت؟

0

بە پێی ئەو هەواڵانەی لەم دواییانەدا لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان باسی لێوەدەکرێت، ئێمە لە ناوەندی کۆمەڵێک ئامێری ئەلیکترۆنییدا دەژین کە چاودێری ژیانی تایبەتییمان دەکەن. ئەمانە بەشێکن لەو ئامێرانەی کە بۆ مەبەستی سیخوڕی بەسەرتەوە بەکاردێن:

١.  تەلەفزیۆن و کەرەستە پەیوەندیدارەکانی وەک رسیڤەر و کۆنترۆڵ و سەتەلایت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە بەیاننامەیەکدا، (شەین هاریس) پەیامنێری هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی (دەیلی بیست) رایگەیاند: “تۆ دڵخۆشیت بە تەلەفزیۆنە نوێیەکەت، بەڵام ئایا دەزانیت کە هەموو شتێک کە دەیلێیت ئەو هەڵدەستێت بە تۆمارکردن و ناردنی بۆ لایەنی سێیەم؟”.

ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و کەرەستە پەیوەندیدارەکانی هەڵەدەستن بە تۆمارکردنی کاتەکانی تەماشاکردنی تەلەڤزیۆن و ئەو کەناڵانەی تەماشایان دەکەیت، لەوانەش ئامێری پێشکەوتووی تەلەڤزیۆنی (سامسۆنگ) کە زانیاری تەواوی بەکارهێنان هەڵدەگرێت. هەر کاتێکیش لاپتۆپێک یان کامێرایەک لە تەلەڤزیۆنەکە بدرێت، ئەوا هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانی ناو ئامێرەکە رادەکێشێت. ئەگەری زۆری هەیە کە ئەم زانیارییانە بدرێت بە حوکمەت ئەگەر داوا بکرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ٢. مۆدیۆم و راوتەری ئینتەرنێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لیۆ لۆتینبۆم، ئەندازیار و نوسەر و پسپۆڕ لە بواری کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا هەستا بە روونکردنەوەی چۆنێتی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت لە رێگای راوتەری ئینتەرنێتەوە. راوتەرەکە هەڵدەستێت بە هەڵگرتنی ئەو پێگانەی کە تۆ سەردانت کردوون، بەو شێوەیەش ژمارەی مۆبایل و شوێن و جۆری ئەو ئامێرەی بەکاری دەهێنیت و کاتی بەکارهێنانەکەی تۆمار دەکات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. وێب کام و کامێرای چاودێری ناو ماڵ

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بە گوێرەی هەندێک تیۆری شارەزایانی تەکنۆلۆژیا، ئەو بەرنامانەی لەسەر کۆمپیوتەر دادەبەزێندرێن وەک کامێرا، چاودێری ناوماڵەکەت دەکەن و بەمەش دەتوانن سیخوڕیت بەسەرەوە بکەن. و هەندێک جار دەزگا هەواڵگرییەکان هەڵدەستن بە دزینی ئەو وێنانەی سەر کۆمپیوتەرەکەت لە رێی ئینتەرنێتەوە. هەروەها کامێرای لاپتۆپەکەت دەتوانێت وێنەت بگرێت و بە رێی ئینتەرنێت بۆ شوێنی مەبەستی بنێرێت.

٤ تەلەفۆنی ئەرزی و مۆبایلە زیرەکەکان

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

کارمەندی گوگڵ و پسپۆڕی پاراستنی زانیارییەکان، (شیمۆن سیدرۆ) ئاماژە بەوە دەکات کە درزێکی مەترسیداری دۆزیوەتەوە لە سیستمی کارپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکاندا. کە لەو رێگایەوە دەتوانرێت وێنە بگیرێت بە بێ ئەوەی کەسی بەکارهێنەر ئاگای لێبێت. لە هەمان کاتدا بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی نەناسراو کە بۆی هەیە بە ئاسانی چاودێری مۆبایلەکەت و هەموو پەیوەندییەکانت بکات، هەروەها دەتوانێت شوێنەکەت دیاری بکات لە رێگای  نزیکترین راوتەری ئینتەرنێتەوە. هەروەها لە مۆبایلە زیرەکەکاندا هەندێک ئەپڵیکەیشنی تایبەت هەن کە هەڵدەستن بە تۆمارکردنی هەموو ئەو پێگانەی کە سەردانت کردوون و هەندێکیان توانای ئەوەیان هەیە کە وێنە و زانیارییەکانت لە مۆبایلەکەتەوە رابکێشن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!