Find anything you need on Yalla

چەند ئەپڵیکەیشنێکی بەسود لە ئەندرۆیددا باوەڕ بە بوونیان ناکەیت

0

هەمووان دەزانین ئێستا بۆ هەموو شتێک ئەپلیکەیشن هەیە، بەڵام بەهۆی بوونی هەڵبژاردنی زۆرەوە سەختە بتوانیت ئەپلیکەیشنێک هەڵبژێریت کە بەسودبیت بۆت.

هەر بۆیە یەڵا لیستی باشترین ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆیدی بۆ ئامادە کردوون …

١. RunPee  ڕەنگە ئاسان نەبێت بتوانیت کاتێکی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ تەوالێت کردن لە کاتی تەماشاکردنی فیلمێکدا. ئەم ئەپلیکەیشنە  پێت دەڵێت کەی باشترین کاتە بۆ ئەوەی تەوالێت بەکار بهێنیت بێ ئەوەی هیچ ڕوداوێکی گرنگت لە فیلمەکە لەدەست بچێت. ئەوەی لەسەرتە بیکەیت ڕێکخستنی ئەپلیکەیشنەکەیە بە پێی ئەو فیلمەی کە تەماشای دەکەیت، کاتێک کە دەگەڕێیتەوە ئەم ئەپلیکەیشنە پوختەی ئەوەت دەداتێ کە لەدەستت چووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢. Twilight   هەرگیز ئەوەت بەسەر هاتووە کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر مۆبایلەکەت بەکار دەهێنیت نەتوانیت بنویت لە شەودا؟ لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە تیشکی شینی مۆبایل وا دەکات کە زنجیرەی خەوت بپچڕێت. ئەم ئەپڵێکەیشنە وادەکات ئەم تیشکە کەم بیتەوە و بتوانیت بە شێوەیەکی باش بنویت. باشترین تایبەتمەندی ئەم ئەپڵیکەیشنە ئەوەیە کە دەتوانێت شوێنەکەت بناسێتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. Pushbullet رەنگە نامەکانی ئاگادارکردنەوە کە دێت بۆ مۆبایلەکەت لە کاتی ئیشکردندا کارێکی ناخۆش و زەحمەت بێت. ئەم ئەپلیکەیشنە چارەسەری ئەم نامانە دەکات بە بەستنەوەی بە ئامێری دیکە وەکو کۆمپیوتەرەکەت کە لەوێوە دەتوانیت ئاگات لە گفتوگۆکانت بێت بە شێوەیەکی بەردەوام.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ٤. Photomath: ئەم ئەپلیکەیشنە بە زیرەکترین ژمێرەر هەژمار دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە ڕێت لە کاتی شێکارکردنی بابەتێکی بیرکاریدا و لە ڕێگای کامێراوە ئەم ئەپڵیکەیشنە هەنگاوەکانی شیکارییەکە شیدەکاتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. Evernote: ئەم ئەپلیکەیشنە تۆمارکردنی تێبینییەکان و پیشاندانەوەی ئاسان دەکات. هەروەها دەتوانیت بە شێوەی دەنگ و وێنە و نوسین تۆماریان بکەیت و بە ئاسانی بیانبینیتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!