کۆمپانیایەکی نوێیە و شوێنی زانیارییە زانسییەکان نەکەوتووە

0

” کۆمپانیایەکی نوێیە و شوێنی زانیارییە زانسییەکان نەکەوتووە”

ئەمە هەڵسەنگاندی داهێنەری ئەمریکی “جۆرج هۆتز” ە بۆ کۆمپانیای “تێسلاو تەکنەلۆجی کە لە ئۆتۆمبێلی کەسی و بێ شۆفێردا بەکاردێت”

ڕەنگە توشی سەرسوڕمان بیت ئەگەر لە کەسێکەوە ببیستیت کە کۆمپانیایەک سیستمێکی لێخوڕینی بێ شۆفێری داهێناوە بۆ ئۆتۆمبێل ” کەمێک درەنگە” بەڵام “هۆتز”  ئەو کەسەیە کە (ئایفۆن)ی داهێنا بۆ کۆمپانیای (ئەپڵ) و زۆر دڵنیا بوو کە کۆمپانیای تێسلا ناتوانێت بگات بەو ئاستەی کە ئەم بەڵێنی دابووکە  لە هەمان مانگدا جێگرەوە پەیدا ببێت لە هەمان سیستەمی کۆمپانیای ” یی مۆبایل”  کە بەکاری دەهێنا.

لەم دواییانەدا “هۆتز” هەستا بە کڕینی ئۆتۆمبێلی ACURA ILX ی مۆدێلی ٢٠١٥ بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بۆ ئەوەی وای لیبکات زیاتر گونجاوبێت بۆ لێخوڕینی بێ شۆفێر.

ئەم مۆدێلە کامێرای مۆبایلی زیرەکیش دەگرێتەوە، هەروەها زۆر هەستیارە بۆ سیستەمی ڕاداری لەیسەری LIDAR، کۆمپیوتەر و ئامێری کۆنتڕۆڵ کردن (جۆیستیک) بۆ کارپێکردنی سیستیمی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر. هەروەها گوتی کە دەیبەستێتەوە بە سیستمێکی زۆر وردەوە کە ڕێژەکەی دەگاتە ٩٩.٩٩٩٩ %.

ئەم سیستەمەی هۆتز لە جۆری BUILT-IN نییە، بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلە بە فەرمانی  شۆفێرەکەی کار دەکات. ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی ڕێک وپێک پێکەوە بەستراو بە ٦ کامیرا کار دەکات “وەکو کامێرای مۆبایلی زیرەک وایە و کە نرخەکەی دەگاتە ١٣$ ی ئەمریکی”. ئەم کامێرایانە لە ئۆتۆمبێلەکە دەبەسترێت بە جۆرێک (٢دانە لە ناوەوە و نزیک ئاوێنەکانی تەنیشت دادەنرێت) و دانەیەک بۆ دواوە و ٢ دانە لە تەنیشتەکانی دەرەوە کە ئاوێنەکان ناتوانن بیگەنێ و کۆتا دانەش لە سەر ئۆتۆمبێلەکە دادەنرێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!