کۆمپانیای گوگڵ ڤیدیۆی رۆبۆتێکی نوێی هاوشێوەی مرۆڤ بڵاودەکاتەوە

0

ئەم رۆبۆتە لە خەوێکی ناخۆش دەچێت بەلای ئێمەوە

Boston Dynamics، بۆستن داینامیکس کۆمپانیایەکی دروستکردنی رۆبۆتە کە نزیکەی دوو ساڵە لە لایەن کۆمپانیای گوگڵەوە کڕدراوە، بەم دواییانە رۆبۆتێکی نوێی نمایش کردووە کە لەسەر شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤ دروستکراوە و لاساییان دەکاتەوە. هەر بە تەماشاکردنی ڤیدیۆکە، هەستێکی وات بۆ دروست دەبێت کە لە داهاتوودا جیهان لە لایەن ئەم رۆبۆتانەوە داگیر دەکرێن، بە تایبەتی کاتێک دەبینین کۆمپانیای گوگڵ چەند پارەی تەرخان کردووە بۆ ئامێری زیرەکی دروستکراوەی لەم شێوەیە.

بۆ نمونە – ‘ئەتڵەس’ی دوو قاچ، کێشی ٨٢ کگ. و باڵای ١.٧٥ م.، دەتوانێت چەند ئیشێک بکات:

 

via GIPHY

دەتوانێت لەگەڵ خاوەنەکەیدا بروات بۆ پیاسە

 

via GIPHY

کەل و پەلەکانت بۆ بپێچێتەوە، لەوانەیە کەل و پەلەکان بۆمبیشی تێدا بێت. دەشتوانێت رابکات.

 

via GIPHY

هەرچەنێک لێی بدەیت، بە پێکەنینەوە هەڵدەستێتەوە و کێشەی نیە

 

via GIPHY

دەتوانینت تەواوی ڤیدیۆکە لێرەوە ببینیت:

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!