Google Translate چەند زمانێک زیاد دەکات و لە نێوانیشیاندا کوردی

0

هەرکەسێک کاری وەرگێڕان بکات و کێشەی هەبێت لەگەڵ وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی یاخود لە کوردیەوە بۆ زمانێکی دیکە و سەرکەوتوو نەبووبن، ئەمڕۆ ئیتر دەتوانن بە ئاسانی ئەوە بکەن چونکە گوگڵ رۆژی جیهانی زمانی هەڵبژارد بۆ زیاد کردنی چەند زمانێک بۆ گوگڵ ترانسلەیت, و لە نێوانیشیاندا کوردی شێوەزاری کرمانجی.

گوگڵ ١٣ زمانی نوێی بۆ پرۆگرامەکەی زیاد کردووە – گوگڵ ترانسلەیت تەمەنی نزیکی ١٠ ساڵە، بەمەش ١٢٠ ملیۆن کەسی دیکە لە جیهاندا دەتوانن سودمەند بن لێی، کە ٪٩٩ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەگرێتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا؛ گوگڵ پێی وایە کە “ئەمە رێگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە زمانی خۆیان خۆش دەوێت کە پەرەبدەن بە زمانەکەیان و نوێنەرایەتی زمانەکەیان بکەن لەسەر ئینتەرنێت و زیاتر لە زمانەکەیان تێبگەن و قوڵبنەوە.”

زمانی کوردی لە لایەن زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کوردەوە لە سەرانسەری جیهان قسەی پێدەکرێت، کە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا نیشتەجێ بوون. ئێستا کوردان دەتوانن سود لەم خزمەتگوزارییە نوییە وەربگرن و بەم زوانەش شێوەزاری سۆرانی بۆ پرۆگرامەکە زیاد دەکرێت.

بەکارهێنەران دەتوانن ئێستا بەشداربن لە گۆڕین و زیادکردنی وشە و رستەی زیاتر بۆ ئەم پلاتفۆڕمە.

ئەم پلاتفۆڕمە لە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە و سەرەتا وەرگێڕانەکان تەنها لە نێوان زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و رووسی و چینیدا بووە، بەڵام ئێستا ١٠٣ زمان لە خۆ دەگرێت. ئەو زمانە نوێیانەی کە زیاد کراوە بریتین لە: “ئەمهەریک، کۆرسیکان، فریزی، قیرغستانی، هاوای، کوردی کرمانجی، لەکسمبۆرگی، ساموا، زمانی غیلیکی سکۆتلەندی، شۆنا، سیندی، پاشتۆ و خوزا”

ئەگەر زمانی ئینگلیزی دەزانیت و دەتەوێت بەشداربیت لە یارمەتیدانی زیادکردنی کوردی سۆرانی بۆ گوگڵ ترانسلەیت، دەتوانیت ئەم لینکە بەکاربهێنیت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!