ئەوەی لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی گرامی ٢٠١٦ فێریبووین

0

ئەوەی لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی گرامی ٢٠١٦ فێریبووین

١. گۆرانیبێژە مەزنەکانیش  بەدەر نین لە هەڵە

ئەدای گۆرانیبێژی ناسراوی بەریتانی، ئادێل، کارەسات بوو. هەموومان دەزانین کە ئەدێل لە ماوەکانی ڕابردوودا توانی زۆر بە جوانی گۆرانی بڵێت و تا ئێستایش بەردەوامە لە نیشاندانی کاری نایاب، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایات کە گۆرانیبێژەکە هیچ هەڵەیەک ناکات. ئەدای ئەم گۆرانیبێژە لە ئاهەنگی ئەمساڵی گرامی پڕ بوو لە هەڵەی تەکنیکی و هونەری. دەنگەکەی هەندێکجار پچڕانی تێدا بوو و دەنگی پیانۆکەش هەندێکجار وەکو دەنگی ناسازی گیتار دەردەچوو. دوای ئاهانگەکە، ئادێل نیگەرانی خۆی لە ئەدا خراپەکەی لە رێی تویتێکەوە لە تویتەر راگەیاند و گوتی: ” مایکرۆفۆنی پیانۆکە کەوتە سەر کلیلەکانی پیانۆکە و ئەمەش وای کرد دەنگی لە هی گیتار بچێت. ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی دەنگێکی نەشاز.”

نیگەران مەبە، هەموومان خۆشمان دەوێیت

٢. بەردەوامیی گرژییەکەکانی نێوان کانیە وێست و تەیلەر سویفت

زۆربەمان دەزانین لەمەوپێش چی لە نێوان هەردوو گۆرانیبێژ (کاینی وێست) و (تەیلەر سویفت) روویدا. ئەوانەشی کە نازانن، لە ساڵی ٢٠٠٩ کاینی هەستا بە پچڕاندنی تەیلەر سویفت لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ڤیدیۆی MTV و رایگەیاند کە ئەو شایان ئەو خەڵاتە نییە و گوتی: “بیۆنسێ یەکێک لە باشترین ڤیدیۆکانی مێژووی هەیە.” رۆژان تێپەڕین و هەموومان وا چاوەڕوان بوون کە هەردوو ئەستێرە ئاشت بووبنەوە، تا چەند رۆژێک لەمەوپێش لە کاتی دەرچوونی ئەلبومێکی نوێی، کاینی گوتی: “هێشتا دەکرێت من و تەیلەر سویفت پەیوەندی سێکسیمان هەبێت. من ئەم **** بەناوبانگ کرد.” بەڵام تەیلەر نەیهێشت ئەو ئێوارە تێپەڕبێت بەبێ ئەوەی باسی ئەم بابەتە بکات. دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەلبوومی ساڵ بۆ دووەمجار، تەیلەر دەرفەتەکە قۆستەوە بۆ سوپاسکردنی هەموو ئەوانەی ئەو سەرکەوتنەیان پێبەخشیوە و چەند وشەیەکی گۆرانییەکی کانیە بەکار هێنا بۆ گوتنی: “دەمەوێت بە هەموو ژنانی گەنجی جیهان بڵێم، لە بەردەمتان رێگایەکی درێژ هەیە کە خەڵکانێک هەن دەیانەوێت لە سەرکەوتنەکانت کەم بکەنەوە یان دەیانەوێت ناوبانگی و دەستەکەوتەکانت بۆ خۆیان ببەن.”

٣. لەیدی گاگا مافی تەواو بە دەیڤید باوی نادات

دوای ئەوەی ماڵئاوایی ئەستێرەی رۆکی بەریتانی (دەیڤید باوی) جیهانی شۆک کرد لە مانگی کانوونی یەکەم، زۆرێک لە هونەرمەندان بە شێوازی خۆیان هاوخەمی خۆیان دەربڕی. هەندێکیان گۆرانییان بۆ گوتەوە وهەندێکیان سەرەخۆشی کەسوکاریان دایەوە و هەندێکیشیان پەیامی دڵگرانیان لەسەر پەیجەکانی خۆیان بڵاوکردەوە. بەڵام لەیدی گاگا، ئەو هونەرمەندە ئەمەریکییە جیاوازە و ناسراو بە هەڵسوکەوت و جلوبەرگەکانی، لەوانی دیکە زیاتری کرد و هەستا بە تاتوو کردنی دەموچاوی باوی لەسەر جەستەی.

ئەمە ئەو تاتۆیەیە کە بۆ ئەداکەی خۆی لە ئاهەنگی ئەمساڵی خەڵاتی گرامی پێشکەشی کرد نەخشاند بووی، ئەو خۆی ئامادەکردبوو بۆ گوتنی هەندێک لە گۆرانییەکانی باوی لە ئاهەنگەکەدا وەک نیشاندانی سوپاسگوزارییەک بەرامبەر بەو ئیلهامەی کە چەندەها ساڵ پێشکەش بە ئەو و گۆرانیبێژەکانی دیکەی کردووە. بەڵام بە گوێرەی ئەوەی بینراوە، مافی تەواویی بەو هونەرمەندە گەورەیە نەداوە لە ئەدای گۆرانییەکەدا. کاریگەرە بینراوەکانی زیاد لە پێویست بوون  و گاگا خۆی زۆر بە جۆش و خرۆش و بە پەلە بوو لە ئەداکەی کە بووە هۆی کەمکردنەوەی کوالیتییەکەی. رەنگە لەیدی گاگا زۆر بە جۆش بووبێت لە خۆشەویستی بۆ ئەو هونەرمەندە یاخود بەهۆی نەبوونی ئامادەکارییەوە بووبێت، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، ستایشی هەوڵەکانی دەکەین.

٤. مێگان تورنەر کەسێکی بە هەست و سۆزە

مێگان تورنەر، ئەو هونەرمەندەی تازە هاتووەتە نێو مەیدانی گۆرانی وتنەوە، یارمەتیدەرێکی باشی هەبوو بۆ گۆرانییەکانی ساڵی رابردوو وەکو All About That Bass و Dear Future Husband کە زۆربەمان گوێمان لێ راگرتوون لە رادیۆکان کاتێک دەچینە سەر کار. کەسایەتی مێگان بەهێزەو

نابەزێندرێت بەڵام دوای ئەوەی سام سمیت ناوی ئەوی وەکو باشترین گۆرانیبێژی تازە هێنا، مێگان دیوی هەستیاری و سۆزی خۆی نیشانداین و دەستی کرد بە گریانی خۆشی، ئەمەش بەر لەوەی بچێتە سەر ستەیجەکە و سوپاسی دایک و باوکی بکات و خەڵاتی گرامی وەربگرێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!