بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەستێرەی نوێ، بەرنامەی کورد ئایدڵ بۆ دەنگی خۆش دەگەڕێت

0

پاش ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووانی کورد لە بەرنامەی بەناوبانگی جیهانی (ئەرەب ئایدڵ)دا بەشدارییان کرد، لە ئێستاشدا لە کوردستان بە هەمان شێوە و لەسەر ستانداردی جیهانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ) پێشکەش دەکرێت بۆ دۆزینەوەی دەنگی نوێ و جیاواز لە جیهانی میوزیکی کوردیدا.

لە بەرنامەکەشد کانی، عەدنان کەریم، بیژەن کامکار و نیزامەدین ئارچین وەک لیژنەی دادوەر بەشدارییان کردووە، کە سەرجەمیان لە بواری میویزیکدا شارەزاییەکی زۆر باشیان هەیە و بە باشترین هونەرمەندانی کورد لە قەڵەم دەدرێن

 

وا بڕیارە سەرەتای تۆمارکرنی ئەم بەرنامەیە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپییەوە دەستپێبکات و دواتریش لە کوردستان پەخش بکرێت. سەرجەم بەرنامەکانیش لە ٢٠ زنجیرەدا پەخش بکرێت و زۆرینەی بەشداربووەکانیش کورد دەبن.ستافی تەکنیکی بەرنامەکەش لە لایەن کۆمپانیایەکی دوبەیەوە کاری لەسەر دەکرێت و کوالیتی و دیکۆر و هەموو پێداویستییەکانی تری ستانداردی جیهانی هاوشێوەی (ئەرەب ئایدڵ) دەبێت.

ستافی ئەو بەرنامەیەش لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە زیاتر لە ٥٠ شاردا بە شوێن دەنگی خۆشدا دەگەڕێن و باشترین دەنگەکان هەڵدەبژێرن و دواتریش لە چەند بەرنامەیەکی راستەوخۆدا لە لایەن خەڵکەوە دەنگیان پێدەدرێت و هەڵدەبژێردرێن.

بۆ بەشداربوون لە بەرنامەی کورد ئایدڵدا دەتوانیت کلیک لەم فۆرمە بکەیت

 

 

 

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!