خەڵاتی گرامی یاخود گەورەترین شەوی میوزیکی ساڵ، ئەم ئاهەنگە ساڵانە لە مانگی شوباتدا بەڕێوە دەچێت کە هاوشێوەی ئاهەنگەکانی خەڵاتی ئۆسکارە و یەکێکە لە گەورەترین چوار خەڵاتەکانی مۆسیقا کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەم ئاهەنگە لە ساڵی ١٩٥٩ەوە دامەزراوە.

بەر لەوەی بە شێوەیەکی گشتی باسی خەڵاتەکانی ئەمساڵ بکەین، ئەمانە چەند ژمارەیەکن لەسەر گرامی:

زۆرترین رێژەی بەدەستهێنانی خەڵات لە گرامی: جۆرج سۆڵتی ٣١ خەڵاتی بەدەست هێناوە.

ئەو تیپەی زۆرترین جار براوە بووە لە گرامی: U2 کە ٢٢ خەڵاتی بەدەست هێناوە.

ئەو ئەلبوومەی زۆرترین خەڵاتی بەدەست هێناوە لە گرامی: How to Dismantle an Atomic Bomb U  کە ٩ خەڵاتی بەدەست هێناوە.

زۆرترین رێژەی خەڵات لە شەوێکدا بەدەستهاتبێت: Thriller Michael Jackson کە ٨ خەڵاتی بەدەست هێناوە.

دیارترین براوەکانی ساڵی ٢٠١٦ی خەڵاتی گرامی:

تەیلەر سویفت توانی سێ خەڵات بەدەست بهێنیت کە بریتی بوون لە: باشترین ڤیدیۆ کلیپ، باشترین ئەلبومی پۆپ و باشترین ئەلبومی ساڵ.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هەرچی دەربارەی کیندەر لامارە، توانی ٥ خەڵات دەستەبەر بکات گرنگترینیشیان لەسەر ئەلبومی To Pimp A Butterfly و باشترین ئەداش لە گۆرانی Alright.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئێد شیران توانی دوو خەڵاتی گرامی بەدەستبهێنێت بۆ باشترین ئەدا لە گۆرانی پۆپ و باشترین گۆرانی ساڵ لە گۆرانی Thinking Out Loud.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ویکند توانی دوو خەڵاتی باشترین گۆرانی ئاڕ ئاند بی بۆ گۆرانی Earned It و خەڵاتی باشترین ئەلبووم بۆ Beauty Behind The Madness بەدەست بهێنیت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

هەرچی برونۆ مارسە توانی خەڵاتی باشترین ئەدا لە گۆرانی Uptown Funk بە هاوەڵیی مارک رۆنسۆن بە دەست بهێنێت.