شیرین: ناکشێمەوە لە بڕیاری وازهێنانم لە هونەر

0

شیرین عبدالوهاب، هونەرمەندی بەناوبانگی میسری هەوادارانی تووشی شۆک دەکات کاتێک رایگەیاند بڕیاری کۆتایی داوە لەسەر دەستبەرداربوونی لە هونەر گەرچی ئێستا لەترۆپکی ناوبانگدایە.

زۆربەی هەوادارانی شیرین بڕیارەکەی شیرینیان بە جددی وەرنەگرت چونکە ئەمە یەکەمجاری نەبوو بڕیاری لەم شێوەیە بدات بەڵکو چەندین جاری دیکە بڕیاری هاوشێوەی داوە و هەر زوو لێی پەشیمان بووەتەوە، وەک بڕیاری داخستنی هەژمارەکەی لەسەر ئینستاگرام و دواتر بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کە بووە جێی رەخنەیەکی زۆر و هەر زوو لەبەر فشاری خەڵک هەژمارەکەی کردەوە.

ئەم بڕیارەی شیرین وایکرد کە هەوادارانی بە هاشتاگی “#ارفض_اعتزال_شيرين” داوای گەڕانەوەی بکەن کە تەنها لەسەر فەیسبووک زیاتر لە ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.

یەڵڵا هەستا بە گەڕانێک بە نێو هەژمارەکانی هونەرمەند شیرین عبدالوهابدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هیچ بابەتێکی نەبینی سەبارەت بە دەست لە کاركێشانەوەی لە هونەر، بەڵام چەند گۆرانییەکی خەماوی بە شێوەی زنجیرە لەسەر فەیسبووکەکەی بڵاوکردووەتەوە.

لە چەندین بۆنەدا شیرین ئاماژەی بەوەکردووە کە دەست لە کاری هونەری هەڵدەگرێت، دوایینیان لە پرۆگرامی ‘المتاهە’دا بوو کە وتی: “زۆر جددیم لەم قسەیەم، واز لە هونەر دەهێنم و لە ماڵەوە دادەنیشـم وەک هەر خانمێکی تر.”

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!