سەرباری ئەو دۆخە سەختەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، منداڵانی عێراق دەیسەلمێنن کە عێراق تەنها مەیدانی جەنگ نییە، بەڵکو چەندین ئەستێرەی تێدایە کە ئارەزوی ناوبانگ دەکەن.

میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان وێنە و ڤیدیۆی هەردوو منداڵی عێراقی تارا ساڵح مۆنیکا و میرنا حەنایان  بڵاوکردەوە

 تارا ساڵح مۆنیکا منداڵێکی عێراقی تەمەن ١٠ ساڵە، بۆ یەکەم جار لە ڤێستیڤاڵی دار ئەلسەلامی بەغداد بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەشداری کرد و ناوبانگی دەرکرد.

تارا لە بەرنامەی (زەڤۆیس کیدس) دا بە گۆرانی (حلو حل) نازم غەزالی بەشداری کرد و بە دەنگە خۆشەکەی ئامادەبووان و لیژنەی دادوەری سەسامکرد و زەردەخەنەی خستە سەر ڕوخساری هونەرمەند کازم ساهیر، دوای سوڕانەوەی لەسەر کورسی لێژنەکە، کازم ساهیر رایگەیاند کە ئەو برادەری باوکێتی هی سەردەمی شانۆی سەربازی. ئەوەش بەسبوو بۆ ئەوەی بڕوای پێ بهێنێت کە کازم ساهیر هەڵبژێرێت ببێت وەکو ڕاهێنەر بۆ قۆناغەکانی دواتری بەرنامەکە..

تارا جگە لە گۆرانی چەند بەهرەیەکی دیکەی هەیە وەک ژەنینی ئامێری چەلۆ و سەمای بالییە کە زۆر کارامەیە تێیدا.

هەندێک کاردانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پاش دەرکەوتنی تارا لە بەرنامەی زە ڤۆیس کیدز

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 میرنا حەنای تەمەن ١٢ ساڵ بەشداربوویەکی دیکەیە کە لە ڕێگای گۆرانی گوتنەوە لە بەرنامەی زەڤۆیس کیدزدا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا و بووە جێگای سەرنجی میدیا ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانییەکانی وەکو دەیلی مەیل و کریستین تودەی و باسی نەهامەتی ئەو منداڵە عێراقییەیانکرد بە هۆی کۆچکردن و هەڕەشەکانی داعشەوە.

میرنا گۆرانیالبارحة بالحلم ی کازم ساهیر و let it go  دێمی لۆڤانتۆی گوت  و ئامادەبوان و لیژنەی بە دەنگە خۆشەکەی سەرسام کرد و هونەرمەند کازم ساهیری هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاهێنەری لە قۆناغەکانی دواتردا.

هەندێک کاردانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەییەکاندا پاش دەرکەوتنی مێرنا لە بەرنامەی زە ڤۆیس کیدس دا

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest