هونەرمەندانی عێراق پێش ناوبانگ

0

هونەرمەندانی عێراق پێش ناوبانگ

١. ڕەزا عەبدوڵا

هونەرمەندی عێراقی ڕەزا عەبدوڵا لە شاری بەغداد لە ماڵێکی بچوک لە شاری سەورە و لە نێوان ٦ براو ٣ خوشکدا و لە خێزانێکی هەژاردا لەدایک بووە.  بارودۆخی سیاسی و سەختی ژیان کاریگەرییەکی گرنگی هەبووە لەسەر دروستبوونی کەسایەتی ئەم هونەرمەندەوە . لە ماوەی خوێندنیدا و پێش ئەوەی عێراق بەجێ بهێڵێت وەکو شۆفێری تاکسی کاری کردووە  بە هۆی خراپی باریی داراییەوە و پاشان وڵاتی بەجێهێشتووە  و ڕووی لە دوبەی کردووە بۆ گەشەپیدانی هونەرەکەی. گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٩ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و هەنگاوی نا بەرەو ژیانێکی هونەریی سەرکرەوتوو.

٢. کازم ساهیر

هونەرمەند کازم ساهیر لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری موسل چاوی بە دونیا هەڵهێناوە  و لە خێزانێکی هەژاردا گەورە بووە کە پێکدێن لە ٧ برا و ٢ خوشک  و بە هۆی سەختی بارو دۆخی گوزەرانەوە لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا دەستی بە کار کردووە، بە فرۆشتنی ساردەمەنی و ڕۆژنامەکان دەستی پێکردووە  و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا پاسکیلێکی کڕیوە  بەو پارانەی لە کارەکەیدا دەستیکەوتووە و پاشان پاسکیلەکەی فرۆشتووە و گیتارێکی پێکڕیوە کە یەکەم ئامێری مۆسیقیی ئەو هونەرمەندە بووە. پاشان فێری ئامێری مۆسیقا بووە و دواتریش عود و یەکەم ئاوازی گۆرانی بۆ   ” أين أنت”  داناوە پاش یەکەم ساڵی لە پەیمانگا.  دواتر وەکو مامۆستای مێژوو کاری کرد و وانەی مۆسیقاشی دەگوتەوە. سەرەتای ژیانی هونەری لەگەڵ ئەسعەد غەریری شاعیر دەستپیکرد  و یەکەم ئەلبوومی بە ناونیشانی “داری زەیتوون” دەرکرد، پاشان عێراقی بەجێهێشت و بەرە کوەیت کۆچێ کرد پاشان بۆ بەیروت و لەگەڵ شاعیری گەورە نزار قەبانیدا کاری کرد و توانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا ناوبانگێکی ئێجگار گەورە پەیدا بکات و نازناوی قەیسەری گۆرانی عەرەبی و باڵوێزی گۆرانی عێراقی بەدەست بهێنێت.

٣. حوسام ڕەسام

هونەرمەند حوسام ڕەسام لە شاری حلە لەدایک بووە. خاوەنی ٧ برایە و پاش مردنی باوکی بەرپرسیاریتی خێزانەکەی لە ئەستۆ گرتووە. لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداد خوێندویەتی و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە هۆی خراپی باری داراییەوە ناچاربووە لە هەندێک لە ئاهەنگەکانی شاری حلەدا گۆرانی بڵێت بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی.  بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە توانی ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات و لە یانەکانی بەغدادا گۆرانی دەگوت و چەندین ئەلبوومی گۆرانی بەرهەم هێنا کە لەسەر ئاستی وڵاتانی  عەرەبی دەنگدانەوەی هەبوو. ئەم هونەرمەندە لە ئێستادا لە ئەمریکا نیشتەجێیە.

٤. ماجد موهەندیس

هونەرمەند ماجد ئەمیر غەدیر لە ساڵی ١٩٧١ لە بەغداد لەدایک بووە و کۆلێژی ئەندازیاری فڕۆکەوانی خوێندوە و لەگەڵ دایکیدا وەکو بەرگدروو کاری کردووە بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیانی. ئەم هونەرمەندە هەندێک پارەی لە براکەی و پوری و هاوڕیکانی کۆکردەوە بۆ تۆمارکردنی یەکەم ئەلبووم بەڵام ئەم کارەی سەرکەوتوو نەبوو لە عێراقدا بەهۆی بوونی ئابڵۆقەی ئابووری و نەبوونی کۆمپانایی بەرهەمهێنانەوە، ئەمەش ناچاریکرد واز لە خوێندن بهێنێت و بەرەو هونەر هەنگاو بنێت لە دەرەوەی عێراق. هەر بۆیە بەرەو ئوردون گەشتی کرد لە ساڵی ١٩٩٤ و وەکو دەڵێت لە هەرە سەختترین ڕۆژەکانی ژیانی بووە چونکە ناچار بووە لەگەڵ ٩ کەسدا لە ژورێکدا ژیان بەسەر بەرێت. شاعیری عێراقی عەزیز ڕەسام  بەهۆی خوێندنی ئەندازیاریی فڕۆکەوانییەوە ئەو نازناوەی لێناوە. لە سەرەتادا لەگەڵ کۆمپانیای نەخیل گرێبەستی کردووە و ٣ ئەلبوومی بەرهەم هێناوە و پاشان لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆتانا گرێبەستی کردووە و ناوبانگی زیادی کردووە و توانیویەتی دڵی هەواداران بەلای خۆیدا ڕابکێشێت بەهۆی شەرمنییەکەیەوە ولە ئێستادا نازناوی شازادەی گۆرانی عەرەبی پێدراوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!