یاسین سلێمان، کە نازناوی هونەری (نارسییە)، هونەرمەندێکی هیپ هۆپی عێراقییە و لە مۆنتریاڵی کەنەدا ژیان بەسەر دەبات. هەر وەک دەڵێت ئامانجی لە ژیاندا “پیشاندانی عەرەب و موسوڵمانانە بە شێوەیەکی جوان بە جیهان چونکە وەکو تیرۆرست سەیریان دەکەن”.

نارسی دەخوازێت بە ٥ ڕێگا ئامانجەکەی بە دی بهێنێت

١. لە ڕێگای هیپ هۆپەوە

میوزیکەکەی نارسی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی کەسایەتی عەرەب و موسوڵمانانە و تێکەڵکرنی کۆمەڵگاکانە پێکەوە.

 

 

 

هەروەها گۆرانی  “الحمدلله”  ی تێکەڵ بە فیلمی Fast and Furios 7 کراوە.

هەروەها گۆرانی ئینگلیزیشی هەیە …..ئەو دەیەوێت هەردوو کەلتورەکە لە ڕێگای میوزیکەوە تێکەڵ بکات و کارەکانی بە شێوەیەکی کۆمێدی نمایش بکات.

٢.لە ڕێگای پیشاندانی کورتە فیلمەوە

لەم دواییانەدا کورتە فیلمیکی بەرهەم هێنا بە ناوی( Rise) گوتیشی دەسکەوتە ڕوحییەکان لە بەدەست هێنانی پارە گرنگترە.

٣. لە ڕێگای پەخشان و نوسینەوە

نارسی پەڕتوکێکی بە ناوی (هێرشەکان لە خێڵی مەرگەوە) بڵاو کردەوە. گۆڤاری جەدەلییەی ئەلیکترۆنی لەسەر پەڕتوکەکەی نوسی و گوتی ” ئەم پەڕتوکە سەرچاوەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دوو ناسنامەیان هەیە، بۆ هەموو ئەوانەی دوای جیهانگیری دەکەون، هەروەها هیپ هۆپ، سیاسەت، شیعر، ئاشتی، شەڕو هەموو عەرەبەکان لە ڕۆژ ئاوا”. هەروەها نوسینەکەی سەرنجی زۆرێک لە هونەرمەندان و خوێنەران بەلای خۆیدا ڕاکێشا  و دەستخۆشی لێکرا بە تایبەتی هونەرمەندە ڕاپەکان. هونەرمەندی ڕاپی جیهانی(تالب ویلی) دەڵێت ” پەڕتوکەکە زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە. لە پاش خوێندنەوەی ئەم پەڕتوکە ئیتر لە عەرەب ناترسم”.

٤. چۆنێتی خۆ نیشاندانی لە ڕێگای پۆشاک و ستایلەکەیەوە

نارسی دەڵێت” گرنگترین شت بۆ سەرکەوتن لە هونەری هیپ هۆپدا چۆنێتی خۆنیشاندانە. من پێمخۆشە کەلتورەکان لە پۆشاکەکانمدا تێکەڵ بکەم چونکە بەو شێوەیە گەورە بووم”.

٥. لە ڕێگای بنیاتنانی بزوتنەوەیەکی هونەری

میدیەم Medium بزوتنەوەیەکی هونەرییە کە نارسی و هاوڕێکانی بنیاتیان ناوە کە پێکدێت لە هاوبەشی نێوان هونەرمەنەکان  بۆ بەکارهێنانی بەهرەکانیان لە  پرۆژە جیاوازەکاندا. لە ساڵی ڕابردوودا، ئەم بزوتنەوەیە هەستان بە نمایشکردنی دوو پیشانگا و سێ ڤیستیڤاڵ لەگەڵ چەند چالاکییەکیتردا.