کازم بێ دوودڵی هەڵدەبژێرێت

0

دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تاقیکردنەوەی تواناکان لە بەرنامەنی The Voice Kids کە لە کەناڵی MBC پەخش دەکرێت، قۆناغی رووبەڕوو بوونەوە دەستی پێکرد.

رووبەڕوونەوەکان گەرم و بەهێزن بەو ئامانجەی کە هەر بەشداربوویەک باشترین گۆرانی لەناو بازنەی گۆڕەپانەکە پێشکەش بکات و رەنگە باشترین نمونەی ئەمەش ئەو بڕیارەی کازم بێت کە هەریەک لە (تارا سەڵاح) و (میرنا حەنا)ی لە یەک بازنە دانا.
کازم گۆرانی (میحانا)ـی فۆلکلۆری بۆ هەردوو بەشداربووەکە هەڵبژارد کە لەگەڵ “محمد عمرد” دا پێشکەشی بکەن، ئەم گۆرانییەش یەکێک بوو لە جوانترین دیمەکانی مێژووی ئەو بەرنامەیە. بەوەش هەڵبژاردنی تەنها یەکێک لەو دوو بژاردەیە هێندەی دیکە کارەکەی زەحمەتتر کرد بۆ کازم. بەڵام دوای راوێژکردنی بە “تامر حوسنی”، قەیسەر بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنی “میرنا حەننا” وەکو براوەی ئەو خولە.

تامر ئاماژەی بەوەکرد کە بەهێزیی دەنگی میرنا توشی سەرسوڕمانی کردووە و نانسیش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە جێگای کازمدا نییە و گوتیشی زۆر بە بەختم.

سەرباری هەڵبژاردنی میرنا، کازم شێوازی گۆرانی گوتنەکەی تارای فەرامۆش نەکرد و ستایشی کرد و گوتی دەنگە سادە و پڕسۆزەکەی تارا رووباری دیجلەی بیرهێناوەتەوە.

هەروەها ستایشی دەنگ و تواناکانی محمدی کرد کە توانی گۆرانی بڵێت لەسەر ئاوازی جورجینا.

شایەنی باسە، میرنا بووە جێی سەرنجی راگەیاندنە ناوخۆیی و جیهانییەکان بە هۆی ئەو دۆخە سەختەی خۆی و خێزانەکەی لە پاش کۆچکردنیان بەرەو لوبنان بە هۆی داعشەوە پێیدا تێپەڕیوون.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!