بەم دواییانە، میسی هیگنسی گۆرانیبێژی ئوستوراڵی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بیرۆکەکەی لە چیرۆکە تراژیدیاکەی “ئالان کوردی”ەوە هاتووە کە لە یەکێک لە کەنارەکانی تورکیا جەستەی ئەم کۆچبەرە بچووکە دۆزرایەوە.

گۆرانی “ئۆ کەنەدا” باس لە چیرۆکی ئەو منداڵە دەکات کە لە کاتی پەڕینەوەیدا بۆ کەندا بە خنکاوی لە کەنار دەریایەک دۆزرایەوە. گۆرانیەکە چیرۆکەکە لە روانگەی باوکیەوە دەگێڕێتەوە کە بە تەنها رزگاری بوو لە رووداوەکەدا.

هیگنس جەخت لەوە دەکاتەوە کە داهاتی ئەم گۆرانیە تەرخان دەکرێت بۆ پەنابەران و چەندانی دیکە کە بەم بارودۆخەدا تێدەپەڕن.

هیگنس لە لێدوانێکیدا بۆ گاردیانی ئوستوراڵی گوتی، “کاتێکی زۆری پێچوو تا بتوانم کە ئەم تراژیدیایە لە بیر بکەم و بریار بدەم کە لەسەری بنوسم. هەروەها گوتیشی، “نەمویستووە کە پەنجە بۆ هیچ کەسێک رابکێشم یاخود خەتای هیچ کەسێک بگرم، ئەوەی کردوومە ئەوەیە کە چیرۆکەکەم وەک خۆی پیشان داوە. کە بە بڕوای من، ئەم چیرۆکە لە خۆیدا پەیامێکی بەهێز و روخێنەر لە هەمان کاتدا هەڵدەگرێت.”

هیگنس هیوادارە کە ئەم گۆرانیە وەک یادی ئالان و ئەو چەندان منداڵەی دیکە کە بە هەمان بارودۆخدا تێدەپەڕن، بمێنێتەوە.