ئایا عێراق کۆشکەکانی سەدام دەفرۆشێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی؟

0

حکومەتی عێراقی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە پێشنیاری چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی عێراق و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەی ٢٠١٦دا هەیە، کە بە زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەمەش لە رێی فرۆشتنی کۆشکەکانی سەدام حوسێنی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقەوە دەکرێت. جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە فرۆشتنی ئەم موڵکانە ملیارەها دۆلار داهات بۆ حکوومەتی زیاد دەکات.

 کورتەیەک دەربارەی کۆشکەکانی سەدام لە رابردوودا

کۆشکەکانی سەدام پێیان دەگوترا (کۆشکەکانی گەل) کە بە دیزانی ئاڵۆز دروستکرابوون. وا پێدەچێت تەلارسازەکانی کۆشکەکانی سەدام ئارەزوویان لە سەقفی بەرز و بەردی گەورە بووبێت وەها کۆشکی گەورەیان دروستکردووە. هەروەها بێستان و مەلەوانگەی گەورە و نەخش و ئایەتی قورئانی بە خەتی کوفی لە کۆشکەکاندا هەن و هیچ جۆرە باسکردنێک ناگاتە وێنەی راستی ناو کۆشکەکان و ئەو هەستەی سەردانیکەرێک دەیبێت، کە کۆشکەکان پێویستیان بە دەیان و سەدان خزمەتکار و کارمەندی چاککردنەوە و پاسەوان هەیە بە هۆی ئەو رووبەرە گەورەیەی کە هەیانە.

 ئەمانە هەندێکن لە کۆشکەکان:

  1. کۆشکی موسڵ: شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی پێشوی عێراق بووکە ٣ دەریاچە و ژمارەیەک تاڤگەی تێدابوو.
  2. کۆشکی ئەعزەمییە: بە یەکێک لە باشترین پێنج کۆشکەکانی دادەنرێت لە بەغداد و بەسەر ڕوباری دیجلەدا دەڕوانێت.
  3. کۆشکی تکریت: بە گەرەترین کۆشکی سەرۆکایەتی عێراق دادەنرێت کە بێستان و کۆشکی بچوکی تێدایە.
  4. کۆشکی کۆماری: ئەم کۆشکە دەکەوێتە ناو شاری بەغداد و کۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی تێدا ئەنجام دەدرێت.
  5. کۆشکی سەجودە: دەکەوێتە ناوەندی شاری بەغداد و لە  کۆشکی باکینگهامی بەریتانیی گەورەترە.
  6. کۆشکی بەسرە: بە بچوکترین کۆشکی سەدام دادەندرێت کە بەسەر کەنداوی عەرەبیدا دەڕوانێت و ٤ دەریاچەی دەستکردی تێدایە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!